ڕووسیا: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ناوەندە سەربازییەکان و کۆگاکانمان لە ئۆکرانیا بۆردومان کرد

ڕووسیا: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ناوەندە سەربازییەکان و کۆگاکانمان لە ئۆکرانیا بۆردومان کرد

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێرشەکەی بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان و کۆگاکانی ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای وڵاتەکەی بە "مووشەکی هەستیاری بەرز" هەندێک ناوەندی سەربازی و کۆگاکانی ئۆکرانیای کردە ئامانج.

ئەم ڕاگەیاندنە بە ئاماژەدان بە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان لە ئۆکرانیا، هاتووە: لە ئەنجامی ٣٠ هێرشی گروپی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانێکی زۆر ورد لە ١١ تا ١٦ی شوبات ئەنجامدراون، ئەو کۆمپانیایانە کە بزوێنەری فڕۆکە دروست دەکەن و چاکی دەکەنەوە، ئامێری ئەلیکترۆنی ڕادیۆیی و تەقەمەنی لە پیشەسازی سەربازی ئۆکرانیادا لێیدران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، کۆگاکانی کەرەستەی سەربازی و ئەو ناوەندانەی کە یەکە سەربازییەکانی تێدا جێگیربوون، کەوتوونەتە بەر لێدان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top