ئێستا بارودۆخ لە بەرژەوەندی کورد و هەرێمی کوردستانە !

ئێستا بارودۆخ لە بەرژەوەندی کورد و هەرێمی کوردستانە !


عێراق دوای دوو هەزار و سێ لە گشت سێکتەر و پرسەکاندا چووە قوناغێکی تەواو بێ دەولەتی و چەق بەستووی تەنگی پێ هەڵچینەوە ، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو دەستورەی کە رێنیشاندەر و بەرێوەبردنێکی دروست و گۆنجاوە بۆ هەر ولاتێک گەر بیەوێ بە کاری بهێنێت ، کەچی بۆ ولاتێکی وەکۆ عێراق دەستور لە نوسراوێکی زیادە و بێ سوود هیچی دیکە نییە ، چۆنکە عێراق هیچ هەنگاوێکی بۆ چەسپاندنی دەستور لە کاری سیاسی و ئەمنی و ئیداری نەناوە تەنیا لەو کات و بارەدۆخانەدا نەبێت کە لە بەرژەوەندی نەتەوە و مەزهەبێکی دیاریکراو دا بێت ، هۆکارەکەش بۆ ئەو دەستە دەرەکی ( ئێران ) و جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبییە دەگەرێتەوە کە لە هەموو پایەکانی ئەم ولاتە بوونی هەیە ، چۆنکە بە درێژایی ئەو ماوەیە کۆمەلێک هێزی سەر بەو دەستە دەرەکییە لە عێراق جێگیرکراون ، کە هەدەفی سەرەکیان هێشتنەوەی عێراقە بە بریار و پرسەکانی ولاتی خۆیان ، تەنانەت زۆر جار لە حکۆمەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق بە هۆی ئەو دەستە دەرەکییەوە ئالۆزی و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی سەری هەڵداوە ، لە بەر ئەوەی ئەو دەستە دەرەکییە کە هێزەکانی خۆی لە عێراق داناوە ، رۆژانە بوونەتە مایەی هێرش بردن بۆ سەر دەورووبەری و لە بەرامبەردا ئەو هێزانەش لە لایەن ولاتانی تر لە ناو جەرگەی عێراق دەکرێنە ئامانج باجەکەشی خەڵکی سڤیل و ولاتی عێراق دەدات .

عێراق لە ماوەکانی رابردوو و ئێستاش لەگەلی دابێت خۆی ئینتیحار کردووە لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان ، هەمیشە هەوڵی داوە سیاسەتێکی خراپ دژی بەکاری بهێنێت ، هیچ کاتێک نەیویستووە کێشەکانی بە رێگەیەکی دروست و گۆنجاو لەگەل هەرێم چارەسەر بکات ، تاوەکۆ هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەیەک لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدرالی پێکەوەیان ببەستێتەوە ، عێراق نەک هەر ئەمەی نەکردووە بگرە بەردەوام گوێ خۆی خستووتە دەست ئێران و شیعەکان کە دەسەلاتەکانی ئەو ولاتەی داگیر کردووە ، هەر لەوەتەی ئەو دەسەلاتە شیعەیەی کە عێراق بەرێوەدەبات هەبووە هەموو بنەماکانی دەولەتداری لەدەست داوە و فەشەڵی پێ هێناوە ، تەنانەت ئەمریکا لە دوای دوو هەزار و چوار دەسەلاتی بۆ عێراقییەکان گەراندەوە بەلام ئێستا عێراق پشتی لە ئەمریکا کردووە و دەیانەوێ لە عێراق دەربکەن ، کەچی قبوولیانە ئێران بە تەواوی بنکە و بارەگایەکانیان بمنێنەوە ، کە سەرچاوەی هەموو ئاژاوە و نەهامەتیەکانن بۆ عێراق ، بەلام گەر بەم شێوەیە براوت ئەگەرێکی کراوەیە کە ئەمریکا هەرێمی کوردستان بکاتە جێگرەوەی عێراق لە ناوچەکە .

ئێرانەیش ئێستا ئەو بارەدۆخەی کە تێدایە بەس ئەوەندە دەتوانێ فریای بنکە و بارەگای هێزەکانی لە دەرەوەی ئێران بکەوێت ، لە بەر ئەوەی حوسییەکان دژی بەریتانیا شەر دەکات ، حەماس دژی ئیسرائیل شەر دەکات ، لە سوریاش دژی ئەمریکا شەر دەکات ، لە عێراقیش هەر دژی ئەمریکا شەر دەکات ، لە بەرامبەر پاکستان هەر ناوێرێ فزەیەک بکات ، بۆیە ئێران ناتوانێ شەری بەردەوام بکات ، ئەو یارمەتییەشی کە بۆ کلکەکانی دەدات سنوردارە ناتوانێ بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوامی هەبێت ، لە بەر ئەوەی ئەو پشت ئەستورەی کە ئێستا ئێران هەیە هی عێراقە گەر ئەمریکا لە عێراق دەربچێت گۆمانی تێدا نییە عێراق بەرەو شەری سیاسی و نەتەوەیی و مەزهەبی و کۆمەلایەتی و دابەش بوون هەنگاو دەنێت ، چۆنکە ئەمریکا رێگر و بەهانەیەکی بۆ فراوانتر و زیاتر کردنی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگایەکانی سەر بە ئێران لە ناو خاکی عێراق نامێنێت .

هەرێمی کوردستان ئێستا دەتوانێ یاریەکی باش لە بەرژەوەندی خۆی ئەنجام بدات ، چۆنکە ئێستا ولاتانی دەورووبەری سەرقالی بارەدۆخی خۆیانن هەر ئەوەندە دەتوانن جار جار ولامی ئەو هێرشانە بدەنەوە کە دەکرێتە سەریان ، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکۆ لاوازی خۆیان پێ بشارنەوە ، ئەم هێرشانەی کە لە لایەن ئەمریکا و ئێران دەکرێتە سەر یەکتری لە سەر خاکی عێراق ئەکید ئەمە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە ، چۆنکە بەردەوامی ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی ئەوەی شەقامی عێراق لە گشت پایە و پرسەکاندا ئاژاوە بە خۆیەوە ببینێت و ژیانی خەڵکی سڤیل دەکەوێتە ژێر هەرەشە و مەترسییەوە ، لە بەرامبەر ئەمەدا عێراق دەستە وەستان سەیر دەکات و ئەو هێز و توانایەی نییە بەرگری لە خۆی بکات ، لەو کاتەدا حکۆمەت و پەرلەمانی عێراق ناچار دەبن کە بە یاسا ئەمریکا لە عێراق دەربکات ، بەمەش ئەمریکا هەرێمی کوردستان دەکاتە بهانەیەک کە لە ناوچەکە بمێنێتەوە ، لە بەرامبەردا هەرێم پشتگیریەکی بەهێزی بۆ دەستەبەر دەبێت و زیاتر لە ئێستا دەبێتە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و ئابوری و دبلۆماسی بۆ جیهان بە گشتی و بە تایبەتی ئەمریکا .

Top