ســـه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هيد فه‌تاح ئاغاى سيوه‌يل ده‌كات
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/12/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح ئاغا، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو (ته‌ڵا قادر ئاغا)ى دايكيان و يادگار و هاوسه‌رى شه‌هيدى قاره‌مان فه‌تاح ئاغاى سيوه‌يل، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌ى نيشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌رى شه‌هيد فه‌تاح ئاغا و كه‌سوكار و خزمانى ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح ئاغا سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.