شاندێکی وەزارەتی ئەوقافی کوردستان سەردانی مەکتەبی پارتی دەکات لە قاهیرە

شاندێکی وەزارەتی ئەوقافی کوردستان کە پێک هاتبوو لە بەرێزان مامۆستایان رەعد نووری توفیق بەرێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە دیوانی وەزارەت، بەختیار حمە ساڵح بەرێوەبەری پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر و هێمن بارام رەزا بەرێوەبەری ژمێریاری و کاروباری ئاینی.
شاندەکە لە لایەن شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەو سەردانە، و باسی لە ئیش و کارو چالاکییەکانی مەکتەبی پارتی کرد لە وڵاتی میسر، هەروەها دووپاتی هاوکاریکردنی قوتابیانی ئەزهەری کرد لە قاهیرە بەپێی توانا، بەرپرسی مەکتەبی پارتی کارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و پەیمانگا ئەزهەری هەولێری بەرز نرخاند
شاندی مێوان خۆشحاڵیان دەربڕی بۆ ئەو سەردان و پێشوازیە گەرمە، کورتەیەکیان لە کاروچالاکیەن باس کرد
هەروەها محەمەد یحیا نوێنەری قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزهەر. و دکتۆر محمود زاید مامۆستای مێژووی هاوچەرخ ئامادە بوون
