بڕوانامەی دەرچوون بەسەر مامۆستایانی بەشدار بووی خولی پەروەردەی تایبەت دابەشکرا

بڕوانامەی دەرچوون بەسەر مامۆستایانی بەشدار بووی خولی پەروەردەی تایبەت دابەشکرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦-٢-٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەڕێوەبەری خوێندنی نا ئاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, بەرپرسی ڕێکخراوی میدیای پزیشیکی, دوای بەشداریکردنی مامۆستایان لە خولی ڕاهێنان و پەروەردەی تایبەت, لە مەراسیمیکدا بروانامە بەسەر مامۆستایان دابەشکرا.
شایەنی باسە, خولەکە بە هاوکاری رێکخراوی میدیای پزیشکی بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت ڕێکخراوە کە بە شیوازی گرووب لە سەرجەم پەروەردەی قەزاکان بەشدار دەبن< بۆ هەر گرووپێک زیاتر لە ٢٠ مامۆستا تێیدا بەشدارن, ئامانج لە خولەکە هۆشیاری و چۆنییەتی مامەڵە کردنە لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و گرنگی لایەنی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پەروەردەی تایەبت, بەڕیوەبەری گشتی, لە وتەیەکیدا تیشکی خستە سەر پێویستییەکانی پەروەردەی تایبەت و هانی زیاتری مامۆستایانی ئەو بوارەی دا کە هەوڵی تەواو بدەن بۆ پەروەردەی تایبەت و دەستخۆشی لێکردن

Top