پەرەپێدان و گەشەپێدانی بەردەوام لە خودی خۆت بكە

پەرەپێدان و گەشەپێدانی بەردەوام لە خودی خۆت بكە

نوسەر و ڕۆژنامەنوسی ئەمریكی (نورمان كازنس)دەلێ" جوانترین و ناوازترین ئەندازە لە جیهان بریتییە لە دروست كردنی پردێك لە هیوا لە سەر ڕوباری نائومێدی".
بێگومان مرۆڤــ ئەو بونەوەرەیە بەردەوام لە هەڵكشان و داشكان و هەوارز و نشێوی دایە لە ژیان و بەردەوامیش پێویستی بە پەرەپێدان و گەشەپێدانی خۆی هەیە. پەرەپێدانی خۆت گەورەترە لە پەرەپێدانی ئەرك و بەرپرسیاریەتی، چونكە هەر ئەكر و بەرپرسیاریەتییەك ماوەیەكی دیاری راوە و لە شوێنێكی دیاری كراوە، بەڵام خودی كەسەكە بە درێژایی ژیانی لە شوێنێكی جیاواز دەردەكەوێت، بۆیە پەرەپێدانی خۆت لە ئەركە هەرە گرنگ و پێویستییەكانە بۆ پەرەپێدانی كارامەییەكان بە گشتی و هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی شارەزایی و ئەزموونی زیاتر و بەردەوام هەركەسێ كە بیەوێ پەرە بە خۆی بدات، دەبێ سەرەتا خۆی بناسێ‌ و خاڵی لاواز و بەهێزی خۆی بناسێ‌ و، پەرە بە خاڵە لاوازەكانی بدات و ئامانجەكانی دیاری بكات و بزانێ‌ بۆچی تێدەكۆشێ و هۆكار و ئامڕازەكانی بۆ دەستەبەر بكات، پلانی پەرەپێدانی بۆ دابڕێژێ و بەردەوام ڕاهێنان بكات و خۆی فێر بكات، چونكە فێربوون پرۆسەیەكی بەردەوام و پێویستە بۆ هەموو كەسێك گەر بیەوێ گەشە بەتواناكانی خۆی بدات و بەردەوام هەوڵی فێربوون بدات بە ریَِِگای جۆراوجۆر پەرەیان پێ بدات و نەوەستێ‌ لە هیچ بەربەست و كۆسپ و تەگەرەیەك، هچ شتێ‌ وەكو فێربوونی بەردەوام دڵ و دەروون و ویژدان ئارام و ئاسودە ناكات. چونكە فێربوونی زیاتر هەمیشە بەرهەم و ئەنجامی زیاتری دەبێت و تێگەیشتن فراوانتر دەبێت، هەركەسێ پەرە بەخودی خۆی بدات بەبەردەوامی وزە و دڵسۆزی و بەخشینی زیاتر دەبێت هەم لە كارەكەی هەم لە ژیانی ڕۆژانەی ئاسایی، بۆیە گرنگە بەردەوام دیدگای ڕوون و بیركردنەوەی ئەرێنی و پلانی دانراو و پابەندبوونی تەواو و تێ پەڕاندنی بەربەستەكان و هەڵسوكەوت لەگەڵ كەسە سەركەتووەكان و دووركەوتنەوە لە كەسانی نەرێنی و زیان بەخش و پشوو درێژی و خۆ بەراورد نەكردن لەگەڵ كەسانی تر و نەگەڕانەوە و بیرنەكردنەوە لە ڕابردوو، تێڕوانینی ئەرێنی بۆ پاشە ڕۆژ و ڕاشكاوبوون لەگەڵ خودی خۆمان و هەوڵدان و تێكۆشانی بەردەوام و هاوكاری و بەخشینی و یارمەتیدانی كەسانی پێویست بكەینە خاڵی سەرمەشقی ڕۆژانەمان، بیربكەینەوە كەوا تەنها خۆمانین دەتوانین ببینە كلیلی بنەڕەتی و سەرەكی بۆ پاشە ڕۆژێكی باشتر، بۆیە دەبێ گۆڕانكاری بەرەو باشتر وچاكتر بەردەوام لە خودی خۆمان بكەین، فێر ببین كەوا دەبێ كاری ورد و زیاتر لە سەر خودی خۆمان بكەین زۆر زیاتر لە كاركردن لە كارو ئەركەكانمان، چونكە گەر خۆمان بەرەوپێشەوە برد بە دڵنیایی ئەرك و كارەكانیشمان بەرەوپێشەوە دەچن، تاكە ڕێگا بۆ باشتركردن و چاككردنی كاروبارەكان لەگەڵ خۆمان دەبێ خۆمان باش و چاك بكەین، چونكە لەوەتەی مرۆڤـــ و ژیان هەیە لە سەرەتای مێژووە وە ڕۆژ و شەو هەیە دوایی ڕۆژئاوابوون تاریكی دێت و دەبێتە شەو بۆ هەموو كەس، هەروەها لە گۆڕانكاری وەرزەكان هەمیشە زستان لەدوای پایز دێت، هیچ ناگۆڕێ هەندێ جار كاروبارەكان باش دەبن هەندێك جار نا، بەڵام لە هەموو گۆڕانكارییەكی جۆراوجۆر كە ڕوو دەدات گرنگی لەوە دانییە چی ڕوو دەدات، گرنگی لەوە دایە ئێمەی چی دەكەین لە كاتی هەر ڕوودان و گۆڕانكارییەكی كەش و هەوار و یان سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆی و هەسارەكانی تر، خەڵك چی دەكەن بۆ هەموومان وەكو یەكە، بەڵام گرنگی لەوەدایە بیر لەوە نەكەینەوە چی ڕوودەدات ڕووداوەكان دووبارەن، بەڵكو بیر بكەینەوە لەوەی كە دەبێ چی بكەین، بەردەوام پەرە بەخودی خۆمان بدەین و گۆڕانكاری لە خۆمان بەدی بكەین بەرەو باشتر و چاكتر ئەوەش پەرەپێدان و گەشەپێدانە لە خودی خۆمان بەرەو فێربوونی زیاتر، بۆیە گەربمانەوێ مەلە بزانین دەبێ خۆمان فڕێ بدەینە ناو ئاو هەروەكو شاعیر و نیگاركێشی ئینگلیزی (ولیام بلیك) دەلێ" دەگەرێمەوە سەرەتای خاڵی وەرچەرخان و حاشا هەڵنەگر كە دەلێ كلیلی سەرەكی و بنەڕەتی بۆ پاشە ڕۆژێكی باشتر تەنها خۆتی".
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕی پەروەردەیی

Top