16ی ئاب یادێکی پڕ شکۆ

16ی ئاب یادێکی پڕ شکۆ

لە مێژووی کورد و کوردستان و بزافە ڕزگاری خوزەکەی دا زۆر جوڵانەوەو حیزب دروست بونە بە مەبەستی تێکۆشان لە پێناوی دەستەبەرکردنی مافەڕەواکانی گەلەکەمان دا، بەڵام زۆربەی زۆری یان دەکرێت بوترێت سەرجەم ئەو بزاوتانە تەنها بۆ مێژوو ماونەتەوەو هیچ ڕۆڵێکیان لە خەباتی گەلەکەمان نەنەخشانوەو هاتون و تێپەڕیون،لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە نەبونی بەرنامەیەکی تەندروست و هەڵێنجاوی ناو هەناوی کوردەواری و قەیرانی سەرکردەیەک کە لەگەڵ ڕەوتی سیاسەتی ناوچەکەو دەورووبەرو جیهان ڕێ بکات،بۆیە گەر بۆ مێژووی کۆن و نوێ بگەڕێینەوە دەبینین چەندین جوڵانەوە هاتونەتە بون و کەمترین گێژەلولکە لە ڕەگەوە هەڵی کەندون و هیچ ئاسەوارێکیشی لە دواوەی خۆی جێ نەهێشتوە،تا لە 16ئابی 1946 کاریزمایەک بە هاوکاری ژمارەیەک تێکۆشەری گەلەکەمان پارتێک ڕادەگەیەنن بە ناوی پارتی دیموکراتی کورد لە باشوری کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی.
ئەمڕۆ 16ی ئاب 77 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا تێ دەپەڕێت کە لە ساڵی 1946 بە سەرکردایەتی مەلا مستەفای بارزانی دامەزرا لە باشوری کوردستان تا ئێستا سەرەڕای سەدان کۆسپ و تەگەرەو موئامەرەی نێوخۆی و نێودەوڵەتی و جیهانی پارتی هەر لەسەر پێی خۆیەتی و ڕۆژ بە ڕۆژوو ساڵ دوای ساڵ لە گەشەکردن و گەیشتن بە لوتکەیە بە پێچەوانەوە دەبینین چەندین حیزب دروست بونەو بە تێپەڕینی کات لاپەڕەیەکیان لە مێژووی گەلەکەمان نەنەخشاندوە بەڵام دەبینین پارتی لە گەشەی بەردەوام و گەیشتن بە لوتکەی کوردایەتیە و دوا هەڵبژاردنی پەرلەمای کوردستانیش شاهیدی ئەو سەروەریەیە کە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرکردەیەک ئەو حیزبە بەڕێوە دەبات کە سیمبولی کوردایەتیەو هەر ئاواش دەمیێتەوە.
بۆیە ئەمڕۆ 16 ی ئاب یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزانی سەرەتا بەناوی پارتی دیموکراتی کورد دامەزرا پاشان لە کۆنگرەی سیێیەم لە 26/1/1953 لەشاری کەرکوک بەسترا ناوی گۆڕا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان مەلا مستەفای بارزانی ڕابەرایەتی دەکرد تا ساڵی 1979 ڕابەری ڕوحی کۆچی دوای کرد سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.
پارتی لە نێوان ساڵانی 1946 تا 2022 چواردە کۆنگرەی خۆی بەستوە لەوانە چوار کۆنگرەی لەبەغداو چوار کۆنگرەی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی باشوروو دوو کۆنگرەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سێ کۆنگرەشی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەستوەو لە ئامادەکاریشە بۆ بەستنی کۆنگرەی چواردەهەم کە دڵنیام دوا کونگرە بەرهەمی زۆر ناوازە بۆ کوردایەتی فەراهەم دەکات وەک چۆن لە کوردستان حیزبی ژمارە یەکە لە ناوچەکەو جیهانیش جێگای تێڕامان و نیشانەی پرسیار دەبێت ، لە یادی دامەزراندنی پارتی سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکان دادەنوێنم.

Top