نهێنیی مانەوە و بەھێزیی پارتی  پاش ٧٧ ساڵ بەردەوامی و خۆڕاگریی لەچیدایە؟

نهێنیی مانەوە و بەھێزیی پارتی  پاش ٧٧ ساڵ بەردەوامی و خۆڕاگریی لەچیدایە؟

پارتی دیموكراتی كوردستان، وەک حزب پێكهێنەری سەرەكیی حكوومەتی ھەرێمی کوردستانە و سەرۆكایەتیی دەكات، لە هەموو هەڵبژاردنێكدا، پارتی حزبی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق، لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە و جیھان ھەیە، باڵوێز و نوێنەری وڵاتان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی پارتی بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە، پێشخستنی وڵات ئاوەدانی و بووژانەوە و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوورییەکان، هەمووی نەخشی حكوومەتێكن كە پارتی سەرۆكایەتیی دەكات.

لە ڕووی سەربازییەوە

پارتی، ھەم لە ڕووی ھێزی چەکدار، ھێزی ئەمنی وەک (پۆلیس، ئاسایش، دژەتیرۆر) ھەم لە ھێزی سەربازیی (پێشمەرگە)، دەزگا ھەواڵگرییەکانی، زۆرترین بەرپرسیارێتیی ئەم ھەرێمەیان لە ئەستۆیە، بە شاھێدی نێردە سەربازییەکانی وڵاتان، ھێزە سەربازییەکانی ھێزەکانی كە پارتی سەرپەرشتییان دەكات، باشترین و ڕێکخراوترین ھێزی عێراقن کە مونەزمن و بە دیسپلینن.
ھەر ئەو ھۆکارانەش وای کرد کە زۆرترین میحوەری سەربازی، زۆرترین ناوچەی پاراستن لە ئەستۆی پێشمەرگەی پارتیدا بێت، سەرکەوتنی پارتی لە تاقیکردنەوە قورسەکان ھەوێنێک بووە بۆ مانەوە و بەھێزبوونی.

پارتی (مەرجەع)ـی ھەیە

ھۆکاری بەھێزبوونی بەردەوامی و مانەوەی پارتی بە درێژایی (٧٦) ساڵ، بوونی ئەو مەرجەع و ڕابەر و پێشمەرگەیە، کە ھەموان بە پیاوی یەکەم و فەرمانڕەوای ژمارە یەک دەبینین، ئەدەبی سیاسیی سەرۆک بارزانی، شۆڕ بووەتەوە بۆ ماڵبات و تاک بە تاکی ئەندام و لایەنگری پارتی، ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی، ساڵانی پێشمەرگایەتی ئەو وای کردووە کە ھەمووان قەدر و ڕێز بۆ بڕیارەکانی دابنێن، یەکگرتوویی و نەبوونی باڵ لەنێو پارتی ھۆکارە بۆ ڕێکخراویی پارتی.
ئاراستەی کار و ئایدۆلۆجیای سیاسیی پارتی بە درێژایی (٧٧) ساڵی ڕەبەق تا ئێستا بۆ خەڵک ڕوونە، نەنگی و دووڕوویی و لاچەپیی تێدا نیە،
بۆیە زۆر ئاساییە کە خەڵکێک ئەگەر ڕەخنەی توندیشی لە ڕابردوودا لە پارتی ھەبووبێت، یان دژی پارتی کاری کردبێت، ئەوڕۆ لەگەڵ فیکری سیاسی و بەرنامەی پارتیدا خۆی ببینتەوە، دروستیشە خەڵکی ناو پارتی بۆچوونی جودای خۆیان بڵێن، ئەمە دەرخەری فەزای ئازادیی پارتییە.

بەڵام ڕووە گەورەکە ئەوەیە، فەلسەفە و جووڵە و بەرنامە و ئەجێندای پارتی، سیاسەتێکی نێونەتەوەییە، سیاسەتی ھەموو شت قبووڵ نەکردنە، سیاسەتی بەرپرسیارێتی و حورمەت دانانە بۆ نیشتمان و پاراستنیەتی، سیاسەتی خۆنەچەماندنە.

پشتئەستووریی پارتی

١- پارتی پشتئەستوورە بە دەنگدەر و جەماوەری دڵسۆزی خۆی و كوردستان.
٢- پارتی پەیڕەو و پڕۆگرامێکی پتەوی ھەیە، مێژووییەکیشی ھەیە کە شانازیی پێوە بکات.
٣- پارتی حزبێکە کە ھیوای کوردە لە باکوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژھەڵات، باشوور تەنانەت لەنێو عێراقیش خەڵک ھیوای ھەڵچنیووە، خەڵکی دیکە کەمینەی چەند شارێکن نەک ئومێدی زۆرینە.

٤- پارتی پەروەردەی سیاسیی ھەیە، پەروەردەی سیاسی و فیکریی پارتی وای کردووە کە لایەنگر و دەنگدەری پارتی، وریاتر و ھۆشیارتر و زیرەکانەتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن.
٥- لە ھەمووی گرنگتر، پارتی نەتەوەییانە، کوردانە، لە پرسە نیشتمانییەکان دەڕوانێت.
٦- پارتی لە جەنگ و ئارامیدا، بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێت سەنگەری خەبات و حکومداری بۆ خزمەتی گشتی، چۆڵ ناکات.

٧- پارتی ڕێنمایی دەداتە کادیرەکانی کە ڕەوشتی سیاسی لە نووسین و وتارەکانییان بە جوانی پەیڕەو بکەن و ڕەنگدانەوەی یەکڕیزی و یەکگرتوویی تیا بێت.
٨- پــــارتــــی، خاوەنی مەرکەزییەت و مەرجەعی سیاسیی خۆیەتی کە ڕێبەری ھێژا، سەرۆک مەسعود بارزانییە.

پارتی پشتی بە مێژوویەکی پۆڵایین قایمە کە خۆی لە ھەزاران شەھید و ئەوانەی لە ڕیزەکانیدا بوون، پێشتر شۆڕشی یەکەمی بارزان شۆڕشی دووەمی بارزانی کردبێت و ھاوکاریی مەزنی کۆماری كوردستان لە مھاباد، شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕینی ئازادی، پڕۆسەی ئازادی، ڕیفراندۆم و شەڕی تیرۆریستانی داعش و پردێ و سحێلای کردبێت و لەولاشەوە پووچەڵکردنەوەی پیلانە ئیقلیمیەکان، ھێشتنەوەی قەوارەی ھەرێم بە یەک پاکێج بەشێکی زۆر کەم بن.

کەم نین ئەوانەی بەھۆی ململانێ و حەز و خولیای دەسەڵات، گرەو لەسەر نەمانی پارتی دەکەن، ئەمما ئەوانە ڕۆژ دوای ڕۆژ گچكۆکە دەبنەوە، پارتیش ڕۆژ بە ڕۆژ باڵا دەکات.
پیرۆز بێت ١٦ی ئابی پڕشکۆ ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ڕابەریی نەتەوەیی، سەرۆک مەسعود بارزانی.

 

Top