کۆسۆڤۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەری وەرگرت

کۆسۆڤۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەری وەرگرت

 

 

سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ ڕادەستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەر TB2ی دروستکراوی تورکیا و تەواوکردنی پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەکارهێنانی ڕاگەیاند.

ئەلبین کۆرتی، سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ، لە سۆشیال میدیا وێنەی ساتەوەختی گەیشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەر TB2ی دروستکراوی تورکیای بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: ئێستا کۆسۆڤۆ ئەمنترە.

هەروەها وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئارمەند مەحاج، وەزیری بەرگری و باشکیم جاشاری، فەرماندەی هێزی ئاسایشی کۆسۆڤۆ (FSK) لە بەردەم بایراکتەر، کە ئاڵای وڵاتەکەی لەسەر چەسپێنراووە، بڵاوکردووەتەوە.

کورتی هەروەها ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەرمان زیاد کردووە کە لە تورکیا کڕیومانە بۆ بەهێزكردنی سوپای وڵات. لە ماوەی دوو ساڵەی ئیدارەی ئێمەدا ژمارەی سەربازەکانمان بە ڕێژەی زیاتر لە 80% و بودجەی سوپاش بە ڕێژەی زیاتر لە 100% زیادی کردووە، ئێستا کۆسۆڤۆهیچ نیگەرانییەكی نییە.

هەروەها تەواوبوونی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەکانی کۆسۆڤۆ بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەری ڕاگەیاند.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top