*تورکیا و ناتۆ –تورکیا و یەکێتی ئۆڕوپا. یەکەم تورکیا و پەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ)
-لەدوای تەواو بونی دووەم شەڕی جیهانی جۆرێکی تری شەڕ کەبەناوی شەڕی سارد پێناسەکرا لەنێوان ووڵاتانی ڕۆژهەڵات بەسەرکردایەتی یەکێتی سۆڤیەتی کۆن و ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەسەرکردایەتی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد.
-ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەخشە و پلانی زۆر دوورتر بۆ دوا ڕۆژ و ستراتیجیەتی خۆی دادەنێت و ئیشی لەسەر دەکات بۆیە بەهۆی گرنگی شوێنی ووڵاتی تورکیا ئەم ووڵاتە لەمانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٢ لەناو خێزانی پەیمانی باکوری ئەتلەسی(ناتۆ)وەرگیرا و بو بەئەندام.
*ئەلێرە سەرۆکی ئێستای تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردوگان هەوڵیدەدا و هەوڵدەدات بڕگە و یاساکانی ناو ئەم هێزە بۆ بەرژەوەندی خۆی ئینجا ووڵاتی تورکیا بەکاربهێنێت بەڵگەش
آ-جارێک داوادەکات ئەگەر ڕازی بێت بەئەندام بونی ووڵاتی سوید لە(ناتۆ)دەبێت یەکێتی ئۆڕوپا ڕازی بێت لەسەر بەئەندام بونی تورکیا.
ب-داوا لەووڵاتی سوید دەکات هەندێک سیاسی و چالاکوانی کورد ڕادەستی تورکیا بکات.
*ئەلێرە هەندێک شتی گرنگ هەیە دەبێت باسی بکەین
آ-خۆی لەبناغەوە پەیمانی باکوری ئەتلەسی هێزێکی بەرگریە نەوەک هێزێک بۆ هێرش و داگیرکردنی ووڵاتان دروست بوبێت بۆیە.
ب-سەرۆکی ئێستای تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردوگان هەوڵیدەدا پڕۆژەی فراوان بونی سنوری دەسەڵاتی تورکیا جێ بەجێ بکات و لەکاتی هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ تورکیا هێزی(ناتۆ)بهێنێتە ناو کێشە و شەڕەکە بەڵام زۆر زۆر بەڕوونی و بەتوندی ووڵاتانی ناو(ناتۆ)وەڵامی ئۆردوگان یان داویەوە بەوەی ئەم جۆرە ئەرکە ئەمان لێی بەرپرسیارنین(ئەلێرە خەونی دووبارە داگیر کردنی ووڵایەتی موسڵ لەلایەن تورکیا کۆتایی هات).
دووەم تورکیا و یەکێتی ئۆڕوپا.
دەیان ساڵە ووڵاتی تورکیا هەوڵدەدات ببێتە ئەندام لەناو یەکێتی ئۆڕوپا بەڵام ئەم ووڵاتانەی ناو یەکێتی ئۆڕوپا بەهۆی دانانی چەندین مەرج قەبوڵی داواکاری ووڵاتی تورکیا ڕەتدەکەنەوە.
ووڵاتانی ناو یەکێتی ئۆڕوپا بەڕوونی داوایان لەووڵاتی تورکیا دەکرد
-کێشەی کورد لەم ووڵاتە چارەسەر بکات
-ڕەچاوی مافی مرۆڤ بکات
-دیموکراتی بەهێزتر بکات
*ئەمەی کێشەی ووڵاتی تورکیای زۆر زیارتر کرد و ووڵاتی تورکیایی لەئەندام بون لەیەکێتی ئۆڕوپا دوورتر خستەوە ئیسلامی سیاسی ئەم ووڵاتە و خودی سەرۆک تورکی ئۆردوگان بو.لەووڵاتی تورکیا
-کێشەی کورد چارەسەر نەکرا
-مافەکانی ئافرەت کەم بونەوە
-مافی مرۆڤ پێشێل کرا
-مافی کاری ڕاگەیاندن سنوردار کرا و دەیان ڕۆژنامە و کەناڵی سەربەخۆ و بێ لایەن داخران
-تورکیا و ئۆروگان دەستیان خستە ناو کاروباری ووڵاتانی ئۆروپی نمونە فەرەنسا(تورکیا بەهاوکار و پاڵپشتی جوداخوازی لەفەرنسا تاوانبارکرا)
-تورکیا و ئۆروگان هاوکار و پاڵپشتی گروپی تودڕەوی و تیرۆریستی وەک نوسرە-داعش یان کرد.
-تورکیا بەرە دیکتاتۆری و ستەم ڕۆیش بۆیە لەم هەلی ئەندان بون لەیەکێتی ئۆڕوپا تورکیا بێ ئومێد بو.
*لەکۆتایی.
-ووڵاتانی ناو یەکێتی ئۆڕوپا بەڕاشکاوی ووتیان:ئێمە تورکیا لەناو یەکێتیەکەمان وەرناگرین چونکێ تورکیا بنەماکانی ئێمە جێ بەجێ ناکات و لەسەر ئەم بنامایانە ناژیتن.دانیشتوانی ووڵاتی تورکیا(هاووڵاتیانی تورکی)سەقافەتیان ڕۆژهەڵاتیە و لەگەڵ ئێمە ناگونجێن بۆیە نامانەوێت بێنە ناو خێزانی یەکێتی ئۆڕوپا(جارێک سەرۆکێکی فەرەنسی ووتی: لەساڵی ٣٠٠٠ سێ هەزار تورکیا دەبێتە ئەندام لەیەکێتی ئۆڕوپا).
-هەر خۆشی دەمێکە سەرۆکی تورکی ئۆروگان دەیزانی ووڵاتانی ناو یەکێتی ئۆروپا نایانەوێت تورکیا ببێتە ئەندام لەم یەکێتیە بۆ گرنگی زۆری بەچاکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی سیاسی و ئابوری لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی دەدات و کۆماری چینی میللی و ڕوسیا.