نێچیرڤان بارزانی : جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن.

به گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن.
با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه.
گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین.
جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٦/٢٧