یەکەم هەنگاوی ڕاستەقینە یەکێتی بۆ هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان

یەکەم هەنگاوی ڕاستەقینە یەکێتی بۆ هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان

یەکێتی مێژوو دووبارە و سێبارە ...هەتا دەكاتەوە و جارێکی تر لەگەڵ دوژمنان هاوتەر دەبێت بۆ لێدانی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە, کە ژیانی خۆیان كرديە قوربان بۆ  گەيشتن بەو دەستکەوتانە، یەکێتی ئەمڕۆ بە خوێنی ساردەوە دێت ئەم دەستکەوتانە قوربانی هەندێک لە ئامانجە تەسکەکانی حزبی بكات، وە چاوی لە هەموو ئەم کاریگەرییە نەرێنییانەی بپوشێت کە بەسەر  هەرێمی کوردستان دێت لە ئەنجامی ئەم هەنگاوەی. یەکێتی ماوەیەکی زۆرە کار بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام هێزە شیعەکان وەڵامیان نەدایەوە، چونکە زۆر باش دەیانزانی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە، و هەروەها بەپێی مادەی ١١٧ دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، دەسەڵاتەکان وشەرعييەتي خۆی وەكرتوە. وە هەر هەنگاوێک لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە پێچەوانەی دەستوور دەبێت، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان سوودیان لە نەبوونی یەکگرتوویی لە ماڵە کوردییەکان وەرگرت بۆ ئەوەی لە ئاوى قوڕاویدا ماسی بگرن و هاوکاری یەکێتی بکەن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەکەیان لە پەرلەمانى عێراق. بةراستى ئەمەش زيرەكي و لێهاتوى پەرلەمانتارانی یەکێتی ناسەلمێنێت کە هەڵسوڕاون و شارەزان لە هونەری دانوستان و ڕازیکردن، بەهیچ شێوەیەک ئەومە ناسەلمێنێت، بەڵکو راستيەكە ئەو كە ژمارەيەكى زۆرە لە پەرلەمانتارانى شيعە و سونە تەنانەت كورديش هەن کە ڕق و کینەیان لە هەرێمی کوردستان هەڵگرتووە و پێیان خۆش نییە ئەوەی کوردستان لە ڕووی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەوە بەدەستی هێناوە، بۆیە ئەوان بەرەوام بەدوای ساتێکی گونجاودا دەگەڕان بۆ لێدانی لە قەوارەى کوردستان وە باشترین یارمەتیدەر بويان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان دژی هەرێم بێكومان یەکێتی بو, ئەمەش بە دەرکردنی مادەی ١٤ی هەشتەمی یاسای بودجەی فیدراڵی دەرکەوت.

ئەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا بۆ من شتێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر نەبوو، چونکە هەرکەسێک زیاتر لە ٥٠٪ خاكى کوردستان بکاتە قوربانی و ڕادەستی دوژمن بکات، چاوەڕێی هەموو شتێک لێی دەکەیت، بۆیە ئەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا هاوتای من 11-6-2023 هیچی لە خیانەت 16 تشرینی یەکەم گەورەتر نەبوو و هەرگیز دواجار نابێت.

هۆکاری سەرەکی سیاسەتە دوژمنکارانەی یەکێتی ئەوەیە کە یەکێتی هەموو شتێکی لەدەستداوە و بە دڵنیاییەوە دەزانێت لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لەدەست دەدات و ناتوانێت بگاتە نیوەی کورسییەکانی بەهۆی ئەو بارودۆخە ناوخۆییەی کە لە 8ى تەمموزەوە تووشی بووە. بۆیە زۆر کاردەکات بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردنەکاندا، بەتایبەتی دوای ئەوەی دڵنیا بوو کە پارتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆیە بەهەموو توانای خۆیەوە کاردەکات بۆ ئەوەی ئاستەنگ لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکات، بەتایبەتی دوای ئەوەى پەرلەمانى كوردستان لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە هەڵوەشایەوە. بۆیە پێویستە پارتی دۆخەکە بەواقعيانە بخوێنێتەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن  بیکاتە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی خوى و کار بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات لە پێناو گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دامودەزگاکانی هەرێم، بە بۆچوونم ئەگەر پارتی بیەوێت یەکێتی بوەستێت لە سنووری خۆیەوە، ئەو تەنها ئەم هەنگاوەی هەیە، کە ئەويش ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. وە  پارتی پێویستە لە هەر هەنگاوێک کە لە داهاتوودا بینێت، ئەمە لەبەرچاو بگرێت.

Top