شۆرشی گوڵان هەستانەوەی میللەتێک بوو, دوای پیلانگێریهكی شومی ناوچه‌ی و نیودەوڵەتی.
احمد گلی
یادی 47 ساڵەی شۆرشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، پیرۆزبێت لەجەنابی سەرۆك کاك «مەسعود بارزانی» و سەرجەم سه‌ركرده‌و پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆرشی گوڵان.
شۆرشی گوڵان هەستانەوەی میللەتێک بوو دوای پیلانگێریهكی شومی ناوچه‌ی و نیودەوڵەتی، هاوارێکی میللەتێکی ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه بوو بۆ بەگژدا چونەوەی جیهان و زلهێزە بەرژەوەندی خوازەکان،
شۆرشی گوڵان هیوایەک بوو بۆ میللەتێکی دڵشکاو و ماندوو و شەکەت و بێ ھیوا، درێژەپێدەری شۆرشی ئەیلولی مەزن بوو، کە مەزنترین شۆرشی کوردە لە مێژوودا، هەناسەیەکی ئارام بەخش بوو بۆ گەلێك لە هەموو لایەکەوە دژایەتی ئەکراو گه‌مارۆدرابوو، شۆرشی گوڵان "ئومێدێک بوو له‌وپه‌ڕی نائومێدیدا".
ئه‌م ئازادی و به‌ره‌وپێشچوون و ئه‌زموونه‌ی ئه‌مرۆمان, به‌رهه‌می شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و گوڵان و گیان فیدای كۆڵێك قاره‌مان و نیشتیمان په‌ره‌وه‌ری خاك و گه‌لی كوردستانه, كهبهبهخشینی خوێن و روحی خۆیان هێنایانهتهبوون,
هه‌ندێ به‌ناو سیاسی و ئه‌ڵقه‌له‌گوێیی دوژمن له‌ئێسته‌دا هه‌موو هه‌وڵێكیان له‌ناوبردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌یه, بادڵنیابن چۆن پێشینه‌یان له‌سه‌رده‌می شۆرشدا كه‌واسوری به‌ری له‌شكری دوژمن بوون و بهڕورهشی خرانه زبڵدانی مێژووه, هه‌مان چارهسنوس و خراپتریش چاوه‌رێیانه.
بەرز و پیرۆزبێت یادی 47 ساڵەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز "سه‌ربه‌رزی و شكۆ بۆ نیشتیمان پهرهوهران"
درودوو سڵاو بۆروحی پاکی شەھیدانی شۆرشی گوڵان و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان, سەروەریان «بارزانی نەمر» و «کاك ئدریس» ھەمیشە له‌یاد .