بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ چواردە کەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکان لە میسر ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوی پێکدادانی پاسێك و بارهەڵگرێک لە ناوچەی ئەلنەقب لەسەر ڕێگای ئەلخارجە - ئەسیوت لە پارێزگای ئەلوادی ئەلجەدید چواردە کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەم سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاند: کە ٢٥ کەسی دیکەش لەم ڕووداوەدا بریندار بوون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان ئەم ڕووداوە لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر کە بەرەو قاهیرە دەڕۆیشت و بارهەڵگرێکی باری قورس ڕوویداوە.
هەروەها حەڤدە ئەمبولانس بۆ گواستنەوەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە ڕەوانە کران.
بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە میسر ساڵانە بەهەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەم ڕووداوانە بەزۆری بەهۆی خێرایی زۆر و ڕێگا مەترسیدارەکانەوە ڕوودەدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل