وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە تیمەکانی تەندروستیی ئامادەن بۆ فریاگوزاری هاووڵاتییان، ئاماژەشی بەوە داوە كە خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە گوندی سێلکێ لە دەڤەری بارزان نەبووە.

راگەیەندراوەكە لە زاری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی گواستووەتەوە كە بە وردی چاودێری دۆخی کەشوهەوا دەکەن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ڕاسپێردراون بۆ بە هاناوەچوونی هاوڵاتییان، دەشڵێ خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە گوندی سێلکێ لە دەڤەری بارزان نەبووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران لەسەر هێڵن بۆ هەر پێویستی و پاڵپشتییەکی زیاتر بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لە کاتی روودانی لافاو لە هەر شوێنێک.

Top