هه‌موومان له پێناو قوتابی لێره‌ین
توێژه‌ر و نوسه‌ری كوه‌یتی دكتۆرتاریق سویدان كه ڕاهێنه‌رى به‌توانایه له كارگێڕى و سه‌ركردایه‌تى ده‌لێ" ناتوانین په‌ره به‌هیچ ده‌زگایه‌ك بده‌ین به بێ په‌ره‌پێدان به كارمه‌نده‌كانى".
شكی تێدانییه كارگێڕى قوتابخانه كارى تاكه كه‌س نییه، به‌ڵكو كارێكه پێویستى به‌هاوكارى و یارمه‌تیدان و ده‌ست بارگرتنی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه و كه‌سێك سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات پێى ده‌وترێت به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه، وه به‌رێوه‌به‌ر ناتوانێ ئامانجه‌كانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به‌ده‌ست بهێنێ و ناتوانێ ئه‌نجامى داواكراو و مه‌به‌ستداری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێزگرتن وخۆشه‌ویستى و دادپه‌روه‌ری و متمانه و دڵنیایی و به‌رپرسیاریه‌تى و خاوه‌نداریه‌تى و یه‌ك تیمی له ناو قوتابخانه بوونى نه‌بێت و هه‌موویان یارمه‌تیده‌ر و هاوكارى یه‌كتر نه‌بن، بێگومان دروست بوونى ئه‌و هه‌موو سیفات و چه‌مكه جوانانه‌ى سه‌ره‌وه كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر به‌دیهێنانى ئه‌نجامى باش و ئامانجی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، پێیوسته له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانه‌وه كارى وورد له‌سه‌ر هێنانه‌كایه و فه‌راهه‌م كردنى ژینگه‌یه‌كى له باروگونجاو بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیانى قوتابخانه و كارمه‌نده‌كانى بڕه‌خسێنێ پاڵپشت به‌و هه‌موو كارامهییه مرۆڤایهتیانهى كه ده‌بنه هۆى بنیاتنان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی تۆكمه له نێوان به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان له‌لایه‌ك و نێوان به‌رێوه‌به‌ر و قوتابیان له‌لایه‌كی تر، بێگومان مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنى كۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى باش و ئه‌رێنى و به‌رپرسیاریه‌تیه له نێوان به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستا و قوتابییه‌كانى، كه هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كى تۆكمه و پته‌و و به‌رهه‌مدار پشت ده‌به‌ستێ به هه‌بوونى دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتار و كردار و گوفتار لە ئه‌نجامدا ده‌بێته مایه‌ى دروست بوونى متمانه بۆ هه‌موویان، چونكه گه‌ر دادپه‌روه‌ری بوونى نه‌بوو، بێگومان متمانه‌ش لاواز ده‌بێ و نامێنێ گهرمتمانهش نه‌ما كه‌س هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى و خۆبه‌خاوه‌ن زانین ناكات و هه‌ر یه‌كه و ده‌كه‌وێته دواى ئه‌وی تر، مامۆستا سه‌رقاڵى تۆماركردنى ههلهوكهم و كوڕى و سه‌رپێچییه‌كانى به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێت، به‌رێوه‌به‌ریش ئاگاى له خه‌می گه‌وره و به‌رپرسیاریه‌تى ویژدان نامێنێ و خه‌ریكی تهلهدانان و به‌رنامه ده‌بێت چۆن خۆى له‌و مامۆستایه ڕزگار بكات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خراپ و نه‌رێنى و نه‌ویستراو له سه‌ر كۆى پرۆسه‌كه جێ ده‌هێلی و دۆخێكى نا په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه دێنێته كایه‌وه، بۆیه گرنگه به‌رێوه‌به‌رى داهێنه‌رى په‌روه‌رده‌یی هه‌رده‌م په‌یوه‌ندی قسهوكرداری هه‌بیت له‌گه‌ڵ مامۆستاكاندا ، په‌یوه‌ندی برا و خوشكانه و باوك و دایكانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا هه‌بیت تا دڵنیایی و متمانه و ئه‌مان و به‌رپرسیاریه‌تى له قوتابخانه ده‌سته‌به‌ر بێت و ئه‌وانیش هه‌ست به ئاسوده‌یی و پشت ڕاستی بكه‌ن و خۆیان به خاوه‌نى پرۆسه‌كه بزانن.
خۆیان زیاتر ماندوو ده‌كه‌ن و ده‌روونیان ئاسوده ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ چه‌قی قورسایی پرۆسه‌كه و ناوه‌ند و كرۆكی په‌روه‌رده و فێركردن كه قوتابییه ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رپرسیارانه و زۆر باش و ئه‌رێنى بێت و رێز له حه‌ز و خواست و ئاره‌زووی قوتابی بگرێت ، گرنگی به كه‌سایه‌تى قوتابی بدرێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌شدارى سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى هونه‌ری و وه‌رزشی و ئه‌ده‌بی و زانستى پێ بكرێت و تێ بگه‌یه‌نرێت كه قوتابخانه بۆ قوتابی دروست كراوه و پێی بگوترێت هه‌موومان بۆ تۆ لێره‌ین، قوتابی تێ بگه‌یه‌نرێت كه كۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له پێناو تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندن و بنیاتنانى قوتابی له ئارادایه، ئه‌وكات قوتابیش د‌رك به‌و گرنگیدانه گشتییه ده‌كات و هه‌وڵه‌كانى چڕ ده‌كاته‌وه بۆ هێنانه دی ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن و پابه‌ندی ته‌واوى ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌كانى به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستاكانى ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى هه‌بوونى په‌یوه‌ندی باشى به‌رێوه‌به‌ره له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانى.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی