کەنەدا بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی تورکیا و سوریا دەکات

کەنەدا بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی تورکیا و سوریا دەکات

 

 

حکومەتی کەنەدا بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە وەک پاڵپشتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریا دابین دەکات.

میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا وهارجیت ساجان وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کەنەدا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، کە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە وەک هاوکاری مرۆیی پێشکەشی تورکیا و سوریا دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە.

ساجان لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردەوە: تا ئێستاش کارەساتە ترسناکەکەی تورکیا و سوریا کاریگەری لەسەرمانە، بەیاننامەکەی ئەمڕۆ وەڵامی داواکارییە مرۆییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی کەنەداش هەروەها ڕایگەیاند: لەم قۆناغە سەختەدا لەگەڵ خەڵکی تورکیا و سوریا دەبین و هاوکاری بەپەلە بۆ بوژانەوەی ئەو دوو وڵاتە پێشکەش دەکەین.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top