مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت كێیه؟
فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری ئه‌مریكی (رالف والدوئیمرسۆن) ده‌لێ" مامۆستاى گه‌وره و به‌توانا هه‌میشه شته قورسه‌كان ئاسان ده‌كات".
ئاشكرایه لای هه‌موومان مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت ئه‌رك و ڕۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تى جودایه له مامۆستاى ئاسایی، چونكه مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت گه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی و پڕه‌نسیپ و ئه‌ركی تایبه‌تى هه‌یه، جودا له مامۆستاى ئاسایی. كه هه‌ڵده‌ستێ به فێركردنى منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به كۆمه‌ڵێ كارامه‌یی ئیراده و قه‌ره‌بووكردن و تایبه‌ت كه بگونجێ له‌گه‌ڵ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و، جودا له‌وه‌ش رێگاى وانه ووتنه‌وه‌ى تایبه‌ت و پرۆگرامی تایبه‌ت به‌خۆیان، هه‌روه‌ها فێركردنیان به كۆمه‌ڵێ هۆیه‌كانى فێركردنى تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، واته فێركردنى منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به به‌راورد به منداڵانى ئاسایی جیاوازه له ڕووى پرۆگرامه‌كان و ڕێگاكانى وانه ووتنه‌وه و به كارهێنانى هۆیه‌كانى فێركردن و له هه‌موویان گرنگتر تایبه‌تمه‌ندی له چۆنیه‌تى ره‌فتاركردن و هه‌ڵسوكه‌وت كردن و ڕه‌چاوكردنى بارى ده‌روونی منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته، بۆیه پێویسته مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێ، سه‌ره‌تا له ڕووى ڕێكخستن و ئیداره‌دانى پۆڵ و ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له باروگونجاو، یارمه‌تیدانى منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت كه بتوانن به ئاسانی هه‌ر كۆسپ و كێشه‌یان هه‌بێت په‌سندی بكه‌ن و ڕازی بن و خۆیان بگونجێنن وهه‌وڵى به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ بده‌ن بۆ فێركردن و په‌ره‌پێدانى تواناكانیان و به‌رده‌وام هێمن و له سه‌رخۆو پشوو درێژ بن و، هه‌میشه به‌خه‌نده و گه‌ش بینینه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌رده‌وام گوێ له پرسیار و داواكاری و داخوازییه‌كانیان بگرن، واته توانایه‌كى باشیان هه‌بێ له سه‌ر گوێ گرتن كه خه‌مێكى زۆریان له سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت. جگه له‌مانه‌ش زوو تێگه‌یشتن له ئێش و ئازار و داواكارییان تایبه‌تمه‌ندییه‌كى گرنگی مامۆستایانى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ته، زۆر جار وا بووه منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له كاتى پرسیار و گفتوگۆ كردن‌دا له به‌ر شه‌رم و دڵه ڕاوكێ و ڕاڕایی ناتوانن به‌رده‌وامى به قسه كردن و پرسیاركردن بده‌ن و خۆیان به دوور ده‌گرن، به‌ڵام مامۆستا پێویسته هه‌ر زوو بزانێ چى ده‌وێ و لێی تێبگات كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكى باشه بۆیان، هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی هه‌بێ له‌گه‌ڵ قوتابیانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و خێزانه‌كانیان و هاوڕێیه‌كانیان هانده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له بارتر و گونجاو تر بۆ منداڵه‌كه و له هه‌مانكاتیشدا پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه كه منداڵه‌كان هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن، نابێ مامۆستا ئه‌وه‌ى له بیربچێ پێویسته هه‌میشه دڵخۆشى بخاته دڵ و ده‌روونی منداڵه‌كه و سۆزدار بێ و رێزی بگرێ و پشوو درێژبێ و لێی نزیك بێت و هه‌ر كات پێویستى به یارمه‌تی و هاوكارى بوو یارمه‌تی بدات، هه‌موو ئه‌وانه زیاتر وا ده‌كه‌ن منداڵه‌كه زووتر فێر ببێ و متمانه‌ى زیاترى لا دروست ده‌بێت و به ئاسانی به سه‌ر كێشه و ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵ ده‌بێت كه دێته پێش پرۆسه‌ى خوێندن و فێربوون و تێكه‌لاوی زیاتر ده‌بێت، بۆیه گرنگه مامۆستا هه‌میشه دڵنه‌رم و میهره‌بان و په‌روه‌رده‌كار بێت و هه‌رده‌م پاڵپشت و لایه‌نگری به‌هێز و به‌رده‌وامى قوتابی بێت و په‌ره و گه‌شه به په‌یوه‌ندییه پیشه‌ییه‌كانى بدات و فشار و گوشار و پاڵه‌په‌ستۆ له سه‌ر قوتابییه‌كانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دروست نه‌كات و تا ترس و دوودڵى و ڕاڕایی لاى قوتابی بڕه‌وێنته‌وه و هه‌ست به ئاسوده‌یی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ری و گرنگی پێدان بكات.
له بیرمان نه‌چێت هه‌میشه مامۆستاى باش و سه‌ركه‌وتوو كه‌شێكى له بار‌و گونجاو بۆ قوتابی ده‌ڕه‌خسێنێ و قوتابی به سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره و كێشه‌كاندا زاڵ ده‌بێت و له كۆتاییدا وا له قوتابی ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بێت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی