ئەمەریکا دەست بەسەر کەشتیەکی هەڵگری چەک و سووتەمەنی ئێرانیدا دەگرێت

ئەمەریکا دەست بەسەر کەشتیەکی هەڵگری چەک و سووتەمەنی ئێرانیدا دەگرێت

 

 

 

هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە دەستیان بەسەر کەشتییەکی ماسیگرتن لە کەنداوی عوماندا گرتووە کە لە ئێرانەوە بەرەو یەمەن دەڕۆیشت، کە زیاتر لە ٥٠ تۆن تەقەمەنی جەنگی و سووتەمەنی موشەکەکانی هەڵگرتبوو.

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمە دووەم کەشتییە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕێگری لێ کراوە و گوتیشی، کە دەستبەسەرداگرتنی ئەم کەشتییە بە ڕوونی بەردەوامی گواستنەوەی نایاسایی باری کوشندە و ڕەفتاری ناسەقامگیر ئێران نیشان دەدات.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هاوردەکردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی چەک یان فرۆشتن یان گواستنەوەی بۆ حوسییەکانی یەمەن پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top