كاریگه‌رى ڕۆلی مامۆستا
پزیشك و نوسه‌ری شانۆ و چیرۆك نووسى به‌ناوبانگی ڕوسی(ئه‌نتون تشیخوف) ده‌لێ " پێویسته مامۆستا ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ند بێت و به په‌رۆشه‌وه كاره‌كه‌ى خۆى خۆش بوێت".
شاراوه نییه لاى هه‌موو لایه‌ك كه مامۆستا ئه‌ندامێكى هه‌ره گرنگه له ئه‌ندامه كاریگه‌ره‌كانى ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر قوتابی، ئه‌لێره‌وه په‌یوه‌ندی نێوان قوتابی و مامۆستا هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌بێت له سه‌ر خۆشویستن و ئاره‌زوو خواستی قوتابی بۆ فێربوون و فێركردن، چونكه مامۆستا له‌وه‌ى وه‌كو باوك و دایكی قوتابییه و به چاو و دڵ و سۆزی باوكانه‌وه و دایكانه ته‌ماشای قوتابی ده‌كات و هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا قوتابی كه‌وا هه‌ست ده‌كات مامۆستا كه‌ى چاودێری ده‌كات و فێری ده‌كات و په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و گوێی بۆ ده‌گرێت و یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانى ده‌كات، هه‌ست و سۆزی بۆ مامۆستاكه‌ى زیاتر ده‌بێت و به چاو و رێزی باوكانه و دایكانه هه‌میشه سه‌یری مامۆستاكه‌ى ده‌كات، ئه‌لێره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى خێزانى دروست ده‌بێت و قول كردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش زیاتر و به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی مامۆستا، چونكه جگه له‌وه‌ى له ته‌مه‌ن گه‌وره‌تره وه شاره‌زایی و به‌رپرسیاریه‌تى زیاتره و ڕۆلی مامۆستا وه‌كو په‌روه‌رده‌كار و به‌خێوكار ته‌ماشا ده‌كرێ له ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له پۆڵ و قوتابخانه‌دا، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی مامۆستا و قوتابی له لوتكه‌ى رێز وخۆشه‌ویستى و ویژدانى و به‌رپرسیاریه‌تى بوو ئه‌وا به دڵنیایی هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه شوێنه‌واری ئه‌رێنى و باش له سه‌ر ناخی قوتابی جێ ده‌هێلێ و وا له قوتابی ده‌كات وانه و پسپۆریه‌شی خۆش بوێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته.
بێگومان هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندی ئه‌رێنى و باشى مامۆستا و قوتابی سوودی ڕاسته‌وخۆی بۆ قوتابخانه و به‌رده‌وامیدان و متووبوون و په‌یوه‌ست بوونى به پۆڵ و قوتابخانه و و بابه‌ته‌كه له ده‌رئه‌نجام ئه‌و قوتابییه پاشه‌ڕۆژێكى ڕوون و چاره‌نووسێكى دیارى ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و جۆره قوتابییانه به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و هه‌ست به بوون و گه‌وره‌یی خودی خۆیان و مرۆڤ ده‌كه‌ن و متمانه و سیقه‌یان به خۆیان ده‌بێت و داهێنان ده‌كه‌ن و به‌رهه‌م و ئه‌نجامى باشیان ده‌بێت و به‌رده‌وام هه‌ست به ئارامی و ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجام پرۆسه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه هه‌مووى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕۆلى ڕاسته‌قینه و ئه‌رێنى مامۆستا كه به شێوه‌یه‌كى ڕاست و دروست ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ت و پارێزراوی كۆمه‌ڵگه ده‌كات كه قوتابییه، ئه‌وكات خێزانیش به‌وپه‌ری متمانه و دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕێی پاشه‌ڕۆژى گه‌ش له منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن له ده‌ستێكى ئه‌مین و پارێزراودان كه به مانای ووشه‌ی مامۆستا مامۆستان.
هه‌ر له‌و وتاره‌دا ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ چیرۆكێك ڕابكێشم" ده‌لێ ڕۆژێك له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه یه‌كێك له ئاماده‌بووان مامۆستاكه‌ى خۆی ده‌بینێ و كه له قوناغی سه‌ره‌تایی پێش (35)ساڵ وانه‌ى پێ گوتبوو ئه‌و كه‌سه به توندی باوه‌شی له مامۆستاكه‌ى گرت و ده‌ستى ماچ كرد و زۆر په‌رۆشى بوو، دواتر به شه‌رمه‌زارییه‌وه لێ پرسى گوتى ده‌مناسیه‌وه من فلان كه‌سم مامۆستا، مامۆستا به ته‌مه‌نه‌كه گوتى نه‌خێر، قوتابیه‌كه به ده‌نگێكى نزم گوتى پێش (35) ساڵ من قوتابی تۆ بووم له فلان قوتابخانه، ڕۆژێك قوتابییه‌ك سه‌عاتى لێ دزرابوو گریا و شكایه‌تى كرد كه‌وا سه‌عاتى لێ دزراوه، جه‌نابیشت هه‌موو قوتابیه‌كانت رێز كرد و داوات كرد روومان له دیوار بكه‌ین و چاومان دابخه‌ین، یه‌ك یه‌ك به ریز ئێمه‌ت پشكنی، سه‌عاته‌كه‌ت له گیرفانى من ده‌ركرد و كه‌چى هه‌ر به‌رده‌وام بووى له گه‌ڕان و پشكنین هه‌موو قوتابیه‌كانت پشكنى، من زۆر ترسام ئاشكرا بم و ئابروم بچێ و كه‌سایه‌تیم بشكێ، به‌ڵام تۆ ناوى منت نه‌هێنا تا ئێستاش لۆمه‌ت نه‌كردم و پێت نه‌گوتمه‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه بڕیارم دا كه‌وا هیچ كات دزی نه‌كه‌م و هیچ كارێكى نه‌شیاو ئه‌نجام نه‌ده‌م له ژیانم ئه‌وه بووه وانه‌یه‌ك بۆمن كه جه‌نابت به‌و ڕه‌فتاره په‌روه‌رده‌ت كردم، مامۆستا كه پێكه‌نی و دوو سێ جار ده‌ستى له سه‌ر شانی دانا گوتى بیرم ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام من نازانم كێ بوو، چونكه منیش چاوم داخستبوو كه له گیرفانتان ده‌گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ى هیچ شتێك له دڵم دروست نه‌بێت به‌رامبه‌ر هیچ یه‌كێك له قوتابیه‌كان".
ئه‌لێره‌دا ڕۆلی ڕاسته‌قینه‌ى مامۆستا په‌روه‌رده‌یی ده‌رده‌كه‌وێت دوایی (35)ساڵ نه‌یویست قوتابییه‌كه بزانێ كه‌وا زانیویه‌تى، به‌ڵكو دواى خانه‌نیشن بوونیش هه‌ر له سه‌ر ڕێچكه‌ى ڕه‌سه‌نایه‌تى و په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وامه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی