گوشتنی كەسێك لەكاتی نوێژ كردندا لە میسر

گوشتنی كەسێك لەكاتی نوێژ كردندا لە میسر

 

لە تاوانێکی ترسناکدا لە میسر، کەسێک لە مزگەوتی گوندێک کە دەکەوێتە پارێزگای « دقهلیه » كەسێكی بە چەقۆ سەربڕی كە لە نوێژكردندابوو.

بەپێی راپۆرتی الخلیج الجدید، بەوتەی شایەتحاڵانی گوندی "میت ئەلسودان"، بکوژەکە بە ناوی "سابر فەرەغ" ناکۆکی لەگەڵ قوربانییەکە هەبووە، بکوژەکە بەهەڵی زانیوە  و لەكاتی نوێژکردن لە مزگەوت ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.

شایەتحاڵەكان گوتیان، كاتێ نوێژخوێنان بەنیازی نوێژكردن بوون، بكوژەكە لە ریزەكانی كۆتاییدا وەستابوو، رووی لە ریزی یەكەم و لە پشت قوربانییەكە كردووە، وە لە کاتێکدا قوربانییەکە لە سوجدە هەستا، بە چەقۆ لەملی دا.

هەرچۆنێک بوو نوێژی مزگەوتەکە تێکچوو، ئیمامی مزگەوتەکە كە نابینا بوو هەوڵی دەدا بیانهێنێتەوە بۆ نوێژ، چونکە نەیدەزانی چی ڕوویداوە.

شایەتحاڵەکان دەشڵێن: "قوربانییەکە کە کەسێکی باش بووە، قوربانییەكە براوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە". خەڵکی گوندەکە بکوژەکەیان لەناو مزگەوتەکەدا هێشتووەتەوە تا  گەیشتنی پۆلیس.

ئەم ناکۆکییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قوربانییەکە بکوژەکەی سەرزەنشت كردووە بە هۆی نووسین لەسەر دیوارەكانی گوندەكە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top