سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: راکێشانی بۆری غازی ماڵان تێچووی لەسەر ھاووڵاتیان نابێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: راکێشانی بۆری غازی ماڵان تێچووی لەسەر ھاووڵاتیان نابێت

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ھەنگاوەکان بۆ راکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستی پێکردووە و بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن و ھیچ تێچووێکیشی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و ھەموو کارەکان کۆمپانیاکان ئەنجامی دەدەن و تەنھا ھاووڵاتیان پارەی ئەو غازە دەدەن کە سەرفی دەکەن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دەڵێ: لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان و لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروست دەکرێن و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت و بەقۆناغ لەھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوە یەک پڕۆژە نیە و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پڕۆژانە ھەڵدەستن.
هەروەها ده‌ڵێت: ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبار و پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبێخن و دەست بەکار بکەن و مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێتە مەرکەزی.
ئەو پرۆسەیە کاری بۆ دەکرێت و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت و ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆر و کاتی زۆریشی پێویستە.
دروستکردن و راکێشانی بۆری غازی ماڵان ھیچ تێچوویه‌کی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و بۆری غازیان بۆ رادەکێشرێتە ماڵ و غازیش گران نابێت و تەنھا ئەوەیە چەند غاز بەکار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن.

Top