پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی مافناس و دادوەری بەتوانا حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیم پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆستان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/٩/٣

Top