چۆنیه‌تى بنیاتنانى قوتابی داهێنه‌ر له قوتابخانه‌كان
فه‌یله‌سوف و زانای ده‌روونى ئه‌مریكی (ولیام جیمس) ده‌لێ" ئازار بریتییه له كلیلی دهێنان و ڕێگاى بلیمه‌تى.
ئاشكرایه داهێنان یه‌كێكه له ئامانجه هه‌ره گرینگه‌كانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن، كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانى مرۆڤایه‌تى پێشكه‌وتوو هه‌وڵى چڕى بۆ ده‌ده‌ن بۆ جێ به‌جێ كردن و به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به‌و داهێنانه، هه‌میشه كه‌سه داهێنه‌ره‌كان ڕۆڵى سه‌ره‌كى و كاریگه‌ر و گرینگ ده‌گێڕن بۆ بیناتنان و گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه و ووڵات له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌كان. ده‌بینین زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كانى ئه‌مڕۆ ده‌نالێنن به ده‌ست كۆمه‌لێ كێشه‌و گرفتى په‌روه‌رده‌یی و فێركردن كه كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له سه‌ر كێشه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕامیاری و ئابوری و زانستى و هه‌تا دوایی.
له سه‌ره‌تادا له ڕه‌فتاره هه‌ره ساده و ساكاره‌كاندا هه‌ستى پێ ده‌كرێ، كه چۆن له ڕه‌فتار و گوفتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وتى كه‌سه‌كان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ئه‌نجامدا كاریگه‌رى خراپ و نه‌رێنى به سه‌ر كۆى كۆمه‌ڵگه جێ ده‌هێلێ، بۆیه هه‌موو كاتێك پێویستى هه‌ر زۆرمان به‌وه هه‌یه چۆن گرینگی به قوتابی بده‌ین و تا بتوانرێ قوتابییه‌كى داهێنه‌ری لێ بێته بوون كه له داهاتوو دا بتوانێ تاكى تر بنیات بنێ و كۆمه‌ڵگه و شاره‌ستانیه‌ت و ووڵات و نیشتمان له سه‌ر باشترین و به‌هێزترین شێواز بینات بنێ و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بۆ كۆمه‌ڵگه و جیهان بێته دی، چونكه هه‌میشه تاكی داهێنه‌ر تاكى سودمه‌ند سه‌ره‌وه‌ت و سامان و سه‌رمایه‌كی نیشتمانى و گه‌وهه‌رێكى گرانبه‌ها و به نرخ و نایابه، پێویسته به‌رده‌وام به‌دواییدا بگه‌رێین و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى بده‌ین و پارێزگاری لێ بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
له ده‌رئه‌نجامدا پاشه‌ڕۆژ و چاره‌نووسى كۆمه‌ڵگه و ووڵاته‌كان ده‌وه‌ستێته سه‌ر كه‌سه داهێنه‌ره‌كان كه چه‌ق و كرۆكی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه و ووڵاته‌كانن.
بۆیه ده‌بێ گرینگی و بایه‌خ به قوتابی داهێنه‌ر و به‌هره‌مه‌نده‌كان بده‌ین، یانیش چۆن بتوانین وا بكه‌ین قوتابی بكه‌ینه قوتابییه‌كى داهێنه‌ر و بتوانێ داهێنان ئه‌نجام بدات؟
سه‌ره‌تا پێویسته كار بكه‌ین له سه‌ر په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كه‌سایه‌تى له هه‌ر ئاستێكدا و له هه‌موو بواره‌كان له‌مه‌شدا دوو شت ڕۆڵى سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه، پرۆگرامه‌كان و په‌رتووكی خوێندن له‌گه‌ڵ مامۆستاى پۆڵ، بۆیه گرینگه پرۆگرامه‌كانى خوێندن وا بێت كه‌وا له قوتابی بكات ئه‌ندێشه و خه‌یال كردنى گه‌شه پێ بدات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى زۆر شت و هه‌وڵى بۆ بدات، نه‌وه‌ك له به‌ركردن و لاسایی كردنه‌وه بێت به جۆرێك بێت په‌رتووكه‌كان ببنه هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردن و چالاك كردنى هزر و بیر و مێشكی قوتابی و كارى پێ بكات و دووربكه‌وێته‌وه له بابه‌تى له به‌ركردن بێ ئه‌وه‌ى تێبگات، به گشتیی بابه‌ته‌كانى پرۆگرام و په‌رتووكه‌كان بابه‌تى پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بن بۆ گه‌شه‌كردنى چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌ى قوتابی، فێر بكرێ چۆن بیر بكاته‌وه و وه‌ڵامه‌كان ده‌دۆزێته‌وه. هه‌ر بۆنموونه قوتابی له پرۆگرامه‌كانه‌وه فێربكرێ و پرسیاری وا دابنرێ داوا له قوتابی بكات ئایا چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر جووله‌ى هاتووچۆ وه‌ستا. یانیش چى ده‌بێت گه‌ر ئه‌و ساڵ باران نه‌باری؟ یان گه‌ر دارستانه‌كان بوون به بیابان؟ یان رێگاكانى پاڕاستنی ژینگه چین؟ یانیش زۆرترین لێك چوون له نێوان دووشتى جیاواز وه‌كو چیاكان و ده‌شتایی؟ یان كه‌سی بلیمه‌ت و كه‌سى ته‌وه‌زه‌ل؟ بۆیه هه‌میشه پرسیاره‌كان وه‌ڵامى كراوه‌یان هه‌بێت كه بتوانرێ بیركردنه‌وه‌ى به كار بخات و زۆرترین وه‌ڵام بنوسێ، هه‌روه‌ها مامۆستاش ڕۆلێكی كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه و دروست كردن و دۆزینه‌وه‌ى قوتابی داهێنه‌ر، كه هه‌میشه وا له قوتابی ده‌كات بیر بكاته‌وه و هزر و بیری به‌كار بخات بۆ دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵامه نایاب و ڕاسته‌كان، له‌گه‌ڵ گرینگی‌دان به ده‌سته به‌ركردنى هه‌موو كه‌شێكى ڕه‌خساو و له بار و یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتی بۆ ئه‌وه‌ى قوتابی بتوانێ ببێ به كه‌سێكى داهێنه‌ر و هه‌میشه هانده‌ری قوتابییه‌كانی بێت بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى زیاتری داهێنانه‌كان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، كه هه‌رده‌م پاڵپشتى بیر‌و بۆچوون و پێشنیاره‌كانى قوتابیان بێت و هه‌رگیز گاڵته و سوكایه‌تى به پێشنیار و بۆچوونه‌كانیان نه‌كات، به‌ڵكو هانده‌ری سه‌ره‌كى بۆچوونه‌كانیان بێت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه بیركردنه‌وه‌كانیان به شێوه‌یه‌كى داهێنه‌رانه بێت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی