تورکیا 363 پەنابەری ئەفغانیی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەیان

تورکیا 363 پەنابەری ئەفغانیی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەیان

 

 

 

363 پەنابەری نایاسایی ئەفغانی لە شاری ادیرنەوە گواسترانەوە بۆ ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی ڕەوانەی وڵاتەکەیان بکرێنەوە.

چالاکییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە بەرواری جیادا دەستگیرکراون و بە شێوەیەکی کاتی لە ناوەندەکانی ڕادەستکردن لە سەرتاسەری تورکیا نیشتەجێن بەردەوامە.

لەم بارەیه وه 363 پەنابەری نایاسایی ئەفغانی دوای ڕێکارە یاساییەکان لە شاری ادرنەوە بۆ ئیستەنبول دەگوازرێنەوە و بەفڕۆکە ڕەوانەی ئەفغانستان دەكرێن.

تورکیا بەستراتیژییەکی تایبەت شەڕی کۆچبەرانی نایاسایی دەکات هەوڵی چڕوپڕ بۆ ناردنەوەی پەنابەرە نایاساییەکان بەڕێوەدەچێت کە لە سەرتاسەری وڵات دەستگیرکراون و بە شێوەیەکی کاتی لە ناوەندەکانی کۆچبەرانی پارێزگاکان نیشتەجێ کراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top