دەستگیرکردنی پەنجاو حەوت پەنابەری نائاسایی لەتورکیا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا زیاتر لە 50 کۆچبەری ئەفغانییان دەستگیرکرد، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش بڕیاریان دا زیاتر لە 70 پەنابەری دیكە ڕەوانەی ئەفغانستان بکەنەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، پارێزگای وان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی توركیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە هێزەکانی جەندرمە 48 پەنابەری نایاسایی لە شاری « سرای » لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاكە دەستگیر كرووە كە دەكەوێتە سنووری ئێرانەوە.
پارێزگای وان ڕاشیدەگەیەنێت: كە ئەو کۆچبەرانە دوای ئەوەی بەنایاسایی و بەپێ هاتوونەتە ناو خاكی تورکیاوە دەستگیرکراون و ڕادەستی ئاژانسی کۆچبەران کراون.
پۆلیسی پارێزگای وان نۆ کۆچبەری دیکەی دەستگیرکردوە کەپێکدێن لەژن و دوو منداڵ لەناو ماڵێکدا لە شاری ئیپکیولوی پایتەختی پارێزگاکە کەهەموویان ئەفغانی بوون و گوازراونەتەوە بۆسەر سنوور.
هێزە ئەمنییەکان 74 کۆچبەری نا ئاساییان گواستەوە کە 73 ئەفغانی و هاووڵاتییەکی پاکستانی بوون بۆ سەنتەری گەڕانەوەی کۆچبەران لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و سنووری پارێزگای قارس لە نزیک سنووری ئەرمینیا بۆ ئەوەی بیانگەڕەننەوە بۆ وڵاتەكانیان .
گوڵان: سەردار خەلیل