بەلەمێكی کۆچبەران لە ئاوی تونسدا نوقم بوو

بەلەمێكی کۆچبەران لە ئاوی تونسدا نوقم بوو

 

 

بەپێی سەرچاوەیەکی ڕەسمی لەتونس، دوای نوقم بوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە نزیک کەناری سەفاقس لە باشووری ئەو وڵاتە، دەسەڵاتدارانی تونس 4 تەرمیان لە ئاوەکە دەرهێنا و 44 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکرد و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی دەیان كۆچبەركە بێسەرو شوێنن.

سەرچاوەکە گوتی: ئەو بەلەمەی کە نزیکەی 58 کۆچبەری هەڵگرتبوو لە نزیک کەناراوەکانی لوزەی پارێزگای سەفاقس نوقم بوو، كە لەلایەن پاسەوانانی دەریاییەوە دۆزراونەتەوە،

گوتیشی: هەموو کۆچبەران توونسین و خەڵکی پارێزگاکانی سەفاقسن (لە جیتوب و مەهدیە و منستیر (لە ڕۆژهەڵات) و ناوچەكانی دەورووبەرن.

سەرچاوەکە هۆکاری نقومبوونی بەلەمەکەی ئاشكرانەكردووە، وەزارەتی ناوخۆی تونس لە ساڵی 2021دا 20 هەزار و 616 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە کە 10 هەزار و 371 پەنابەری بیانیی تێدابووە کە زۆربەیان خەڵکی بیابانی ئەفریقا بوون.

 

 

 

گوڵان: سردار خەلیل

 

 

 

 

Top