تورکیا هەزاران كۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر دەکات
دەسەڵاتدارانی پارێزگای ئیستەنبوڵی تورکیا ڕایانگەیاند: كەلە هەوڵێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 17 هەزار و 116 کۆچبەری نائاساییان دەستگیرکردووە.
دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: کە لە ماوەی هەفتەیەکدا 17 هەزار و 116 کۆچبەری نائاسایی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون و ڕادەستی بەشی کۆچبەران کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نائاسایی بەردەوامە و 377 کۆچبەری ئەفغانی دیپۆرتکرانەتەوە.
پێوانەکانی دیپۆرتکردنەوەی 183 پەنابەری نایاسایی تەواو بوون و لە حەفتەی ڕابردوو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵەوە بۆ وڵاتەکانیان.
گوڵان: سەردار خەلیل