كردنەوەی سندوقی یارمەتیی دارایى بۆ ئەفغانستان
كردنەوەی سندوقی یارمەتیی دارایی بۆ ئەفغانستان
ئەفغانستان - نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی هاوكاریی ئیسلامی دەڵێت: لە داهاتوویەکی نزیکدا سندوقی یارمەتیی دارایی بۆ ئەفغانستان دەكرێتەوە.
تارق عەلی بەخیت نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی هاوكاریی ئیسلامی لە چاوپێكەوتنەكەدا لەگەڵ عەبدولسەلام حەنفی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی تاڵیبان ڕایانگەیاند: كە لەم نزیکانەدا سندوقی یارمەتیی دارایی لەلایەن ڕێکخراوی هاوكاریی ئیسلامی بۆ ئەفغانستان دەكرێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکە، دامەزراندنی ئەو سندوقە لە 17ەمین کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوكاریی ئیسلامی لەسەر ئەفغانستان ڕێككەوتن و پەسەند كرا.
گوڵان: سەردار خەلیل