ئوکراینا ... لە ساتەوەختی هەڵکشان و داکشانی دا

ئوکراینا ...  لە  ساتەوەختی هەڵکشان و داکشانی دا

لە دوا  لێدوانیدا، ئەمرۆ 12-2-2022  فۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئوکراینا لە کییڤی پایتەختەوە  بۆ میدیاکان رایگەیاند :

کەش و هەوای میدیاکان تەواو بارگاوی بووە بەهێرش و پەلاماردانی ئوکراینا لەلایەن رووسیاوە ئەو هەواڵ و دەنگوباسە میدیاییانەی رۆژانە سات بەسات  بەردەوامی بڵاودەکرێنەوە هەمووی چەواشە ودەنگ ودۆرو پڕۆپاگەندەن بۆ شێواندن و تێکدانی هێمنی و ئارامی و ئاسایشی وڵات و ترساندن نانەوەی ئاژاوەو پشێوی خەڵکە .

 هەروا زیلینسکی گوتی :

 بەڵگەیەکم بدەنێ  ئەو فاکت و راستییە  بسەلمێنێ کە رووسەکان رۆژی 16ی ئەم مانگە هێرشمان دەکەنە سەرو وڵاتمان داگیردەکەن ؟ چ بەڵگەو دیکۆمێنتێکی باوەڕ پێکراو هەیە کە ئەمە ڕووبدات ..؟

ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئوکراینا لەوئان وساتەدایە کە تەواوی سنووری رۆژهەڵات و باشوورو باکوری بە لەشکرتاری ڕووسەکان دەورەدراوە و بە چەکی قورسی زەمینی ودەریایی وفرۆکەی(رووسیای فلادمێرپووتین) ، (ئوکراینای فۆلۆدمێرزیلینسکی) گەمارۆدراوە بە ئاراستەوڕەهەندی بەڕێ کردنی  سات وڕۆژانی هەرە هەستیاروچارەنووسی ئایندە نادیار.

بۆیە هەرلە رۆژی  11-2-2022 وە دوای ئەوەی جۆیایدنی سەرۆکی ئەمریکا بە سەرکردەکانی ناتۆووڵاتی یەکێتیی ئەوروپای ڕاگەیاندن ئەوان باوەڕیان وایە پووتین بڕیاریداوە هێرش بکاتە سەرئوکراینا وبە یەکجاری  داگیری بکات.

دوای ئەم راگەیاندنەی جۆ بایدن  وڵاتانی دونیا لە ئەوروپاو ئەمریکاو ئاساییەوە تا هەندێ لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وبە عەرەبی  بە عێراقیشەوە پەیتا پەیتا نێردە دبلۆماسییەکان و کارمەندانی بایلۆزخانە وهاوڵاتیانی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە بەزووترین کات ئەووڵاتە جێ بێڵن .

لەم سەروبەندە هەرە هەستیارە ترسناکە پڕلە فۆبیای شەڕی دەروونی و جەنگی راستەقینەیی ئاسمانی و سەرزەوی دا ، ئوکراینەکان لە خەڵکی تری سەرگۆی زەوی زێتر لە نێو دۆزەخی جەنگ ووێرانەیی وباری نا هەمواروترس و نیگەرانی داگیر کاریدا دەژین .

وێرای ئەوەش ئوکراینەکان هێشتا بە ورەبەرزی  و خۆڕاگری و دڵسۆزی وخۆشەویستیان بۆ خاکی وڵات و نیشتیمانیان ، بوێرو ئازایانە ، بەرگە و بەرگری، مانەوە وبەرخودانیان هەڵبژاردووە .

تا ئەوساتە و تا رۆژی دیاریکراوی جەنگ وەک زیلینسکی ئاماژەی 16ی فیبرایەلی پێداوە بۆچوونی شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسیی و میدیایی لە ئوکرایناو رووسیادا خوێندنەوەی جیاوازیان بۆئەم قەیرانە هەیە، هەرلایەنە  لەبەرژەوەندی وڵاتیان شرۆڤەی دۆخەکە دەکەن .

 شرۆڤەکارو لێکۆلەرانی رووس  لە موسکۆ وای دەبین :

لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە ئەمریکاو پاشان هاوپەیمانیەتی ناتۆ و ئەوروپییەکان لەدوای ڕوخان و هەرەسی بلۆکی رۆژهەڵات لەزام و برینی قووڵ ولە هەستیاری رووسەکان تێنەگەیشتوون وهیچ گرەنتییەکیان

بۆ مەترسییە سیاسیی و ئابووری و جیۆسیاسیەکانی مۆسکۆ نەبووە . ئێستاش کە ئەمریکا سەرکردایەتی و پێشڕەوی پەلکێش کردنی رووسیا دەکات بۆ جەنگی بێ ئامانی داگیرکردنی ئوکراینا ، مەبەست لێی پەلکێش کردنی مۆسکۆیە بۆ نێو زۆنگاوی ئوکراینا ،کە بۆ رووسەکان لەزونگاوی ئەفغانستان خەسترو چڕوبە لیتاوتروکوشندەترە .

لەلایەکەی تردا شرۆڤەکاران و لێکۆڵەرانی ئوکراینیش وای دەبینن کە ترسی مۆسکۆلە ئەمریکا و ناتۆ بۆ گەیشتنە سەر سنووری رۆژئاوایەتی   ولە باشووری هەرە ستراتیژیش بۆسەر لەدەریای ڕەش وئەزۆفتە .

ئەوسا مۆسکۆ لەلایەن ناتۆ وئەمریکا وە بەتەواوەتی گەمارۆدەدرێ وبە  دیوی ئەوروپاو رۆژئاوا هەموو کەریدۆرەکانی  تەسک دەبنەوە وئاسانتر  بەڕوویا  دادەخرێن  .

ئەی ئوکراینەکان ئێستا لەچی دەترسن و لەنێو چ فۆبیایەکدا دەژین ..؟

گەر ئەو قسەیەی ئەمرۆی سەرۆکیان فۆلۆدمێر زیلینسکی خوردبکەینەوە  وبیکەینە پێوەر بۆ کۆی ئەو ڕووداو و هێرش و داگیرکارییەی رووسەکان کە لە سەرەتای مانگی سێی ساڵی 2014 وە داگیرکردن وجوداکردنەوەی دیوی دۆڵی دەمباس وهەردوو شاری مەزن ( لۆگانسک ودانێتسک )یان بە ئۆبەلەسنایەوەیان بە مۆسکۆوە لکاندەوەو لەباشووری دەریای رەشیش تاپۆی  دورگەی کریمای فیردەوس  لە ڕکی خرۆشۆف خستەوە سەرناوی مۆسکۆ، تۆ بڵێی زیلینسکی و دەستەبژێرانی ئوکراینی مەزندەی ئەوەبکەن

ئەو مانۆرو نمایشە سەربازییەی مۆسکۆی پووتین بۆ بەدیفاکتۆبوون  و 

قبووڵ کردنی رێککەوتنی مینیسکی بێڵاڕووس بێ و بۆ ئێستا ئێستا هیچی

ناو  ئەمریکاو ناتۆش لەم هەڵکشان و داکشانەدا  کڵاشیان بدرێ و هیچیان پێ نەبڕێ ..؟

هەولێر 12-2-2022

 

 

.

 

Top