لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

ڕۆژی چوارشەممە 2ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕایگەیاندووە و هیوای ئەوەی خواست ببێتە هۆی لابردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی عێراق سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند باشترین ڕێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەكان دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی سیاسییە.
هەڕەشەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

Top