میسر لەبەردەم ئەگەری كەوتنەوەی گرفتی دارایی دایە
دوای ئەوەی بانكی ناوەندی مسری داوای پابەندبوونی بانكەكان كرد بە یاسای داواكردنی سیولەی پارەوە بەتایبەتی لەجۆری دراوی بیانی ، ئەمەش مەترسی سەرهەڵدانی گرفتی بێ بەهابوونی دراوی میسری و كەمبوونەوەی سیولەی نەختینەیی لێكەوتەوە ، هەرچەندە شارەزایانی بواری بانكی و ئابووری میسر مەترسیەكانی بازاڕیان بە زیاد وەسف كردوو ئەوەیان خستەڕوو كە یەدەگی دراوی بیانی لەبانكی ناوەندی زۆرە بەڵام بازرگانان و پیشەسازیكاران و بیزنسكارە میسرییەكان مەترسی ئەگەری كەوتنەوەی قەیرانێكی داراییان بەدوور نەزانی بەتایبەتی دوای دەركەوتنی جۆری كۆرۆنای ئۆمیگرۆن و خاو بوونەوەی بوژانەوەی ئابووری جیهانی كە شوێنەوارەكانی لەسەر ئابووری میسریش بەتوندی دەركەوتووە.