بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان زیادیكردووە

بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان زیادیكردووە

کۆمپانیای دانەگاز و کۆمپانیای نەوتی ھیلال، لە راگەیاندراوێکدا ئەوەیان ئاشکرا کرد، بڕی بەرھەمھێنانی گازی سروشتییان لە ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەجۆرێک لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١، رۆژانە ٤٥٢ ملیۆن پێ سێجار گازیان بەرھەمھێناوە، ئەوەش ٥٠% زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨.
ئەو دوو کۆمپانیایە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی نەوتی "کۆر مۆر" بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدان گەڕاندەوە، کە بووەتە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی کێڵگەکە بۆ ٣٠٥ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و لە کێڵگەی کۆر مۆر و چەمچەماڵیش گاز دابین دەکەن، کە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت

Top