غازی سروشتی ئێران بۆ عێراق كارتی سیاسی یە و بۆ توركیا بڕەكەی زیاد دەكات
لەكاتێكدا ئێران هەناردەی غازی سروشتی بۆ عێراق وەكو كارتێكی سیاسی بەكاردەهێنێت و بڕەگەی زۆر كەم كردووەتەوە ، كەچی لەساڵی رابردوودا ئێران هەناردەی غازی سروشتی بۆ توركیا بە رێژەی لە 20% زیادكردووەو بووەتە 2.9 ملیار مەتر سێجا لەكاتێكدا بەدرێژایی ساڵەكە ئێران 6.67 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی رەوانەی توركیا كردووە
ئەمە لەكاتێكدایە جەواد ئەوجی وەزیری نەوەتی ئێران ڕایگەیاندووە، لە زستانی ئەمساڵدا ئێران ڕۆژانە ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بە ڕێژەی ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجا دەبێتەوە. توركیاش پێویستیەكی زۆری بەغازی سروشتی هەیە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا كە هاوڵاتیان بەرێژەیەكی زۆر بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاری دەهێنن.