نەفتالی بینیت: گەردەلوولی کۆرۆنا بەم نزیکانە ئیسرائیل دەگرێتەوە

نەفتالی بینیت: گەردەلوولی کۆرۆنا بەم نزیکانە ئیسرائیل دەگرێتەوە

 

 

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە 2 ی کانوونی دووەم هۆشداریدا بەوەی کە ئەو وڵاتە بەم زووانە و ڕۆژانە دەیان هەزار کەیسی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا  دەبینێت.

نەفتالی بینیت کە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەکەی لە (ئۆرشەلیم) قسەی کرد و گوتی: کە سەرەڕای دەرزی زیاتر لە 4.2 ملیۆن دۆس لە ڤاکسینی ڤایرۆسی کرۆنا  بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە  کە لە مانگی حەوتەوە 9.3 ملیۆن کەسن، بە م نزیكانە رووبەرووی گەردەلولی كۆڕۆنا دەبینەوە.

بەپێی راپۆرتێک کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە لە ئیسرائیل  هەیە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا حاڵەتەکان  لە  700  بۆ 4000 هەزار حاڵەت لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە .

نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی گوت: ئەمانە ئەو ژمارانەن کە جیهان نەیدەزانی و ئێمەش نەماندەزانی.

بینیت لە هەمان کاتدا گوتی: حکوومەتەکەی لە هەموو کاتێکدا پارێزگاری لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل دەکات، ئامانجەكەشی ئەوەیە کە ڕێگە بە ئابووری بدات تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت گەشە بکات  و زیانی  زیاتر بە هاووڵاتییان نەگات.

ئیسرائیل لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بەلایەنی کەمەوە 8200 مردنی تۆمار کردووە ، لەوەتەی نەخۆشی کۆرۆنا دەستی پێکردووە  نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

 

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top