لیبیا: پێویستمان بە ملیۆنێک کرێکاری میسری هەیە

لیبیا: پێویستمان بە ملیۆنێک کرێکاری میسری هەیە

عەلی عابد رەزای وەزیری کار لە حکومەتی لیبیا رایگەیاند لە دووبارە بنیاتنانەوەو نۆژەنکردنەوەو دروستکردنی پرۆژەکاندا لیبیا پێویستی بە نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری میسری هەیە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رێککەوتنی نێوان لیبیاو میسر وەزیری کاری لیبیا تیشکی خستە سەر دروستکردن و کارپێکردنی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤیزاو داوای کار لە لیبیادا کە دەبێتە هۆی رێگری کردن لە کۆچی نایاسایی نێوان وڵاتەکانیان چونکە ئەو کەسانەی بە نایاسایی سنوورەکان دەبڕن دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەی نایاسایی لێبکەوێتەوە لەبەرئەوە پێویستە ئەو کەسانەی بەهەر مەبەستێک بێت کە بیانەوێ بێنە لیبیا پێویستە لە رێگەی ئەو سیستەمە ئەلیکترۆنییەوە داواکاری پێشکەش بکەن و بەمەش سەروەری وڵآتەکان دەپارێزرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەو کرێکارانەی کە بە شێوەی یاسایی لە سیستەمی ئەلکترۆنی دا دێنیە لیبیا بۆ هەر مەبەستێک بێت ئەوا حکومەتی لیبیا بەرپرسیارەتی ئەمن و ئاسایش و سەڵامەتییان دەکات بە پێچەوانەوە حکومەتی لیبیا هیچ بەرپرسیارەتێک هەڵناگرێت و رووبەڕووی لێپێچینەوەش دەبنەوە.

Top