بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەشداری لە رۆژی نیشتمانی بەحرەین دەکات

بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەشداری لە رۆژی نیشتمانی بەحرەین دەکات

بەداوەتێکی فەرمی هەردوو رێکخراوی بەحرەینی (وتەی باش و خۆبەخشانی عەرەب) بۆ پەرەپێدانی مرۆیی، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر ئامادەی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی دەوڵەتی بەحرەین کە لە لایەن هەردوو رێکخراوی ناوبراو لە باڵا خانەی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە سازکرا، بەرپرسی مەکتەبی پ د ک پیرۆزبایی سەرکردایەتی پارتی بۆ گەلی بەحرەین گەیاندە باڵوێزی بەحرەین لە قاهیرە بەرێز هشام بەن محەمەد ئەجودەر، هەروەها هیوائ خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان پەرەری پێبدرێت، باڵوێزی بەحرەینی سوپاسی ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی پارتی کرد بۆ بەشداریکردنی و پیرۆزبایی و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو بایەخی پێبدرێت.
هەر لە میانەی ئەو بۆنەیە بەرپرسی مەکتەبی پارتی چاوی کەوت بەچەندین کەسایەتی ئامادە بوو، شایانی باسە چەندین سیاسەتمەداری میسری و عەرەبی ئامادەی ئەو بۆنە بوون لەگەڵ چەند قوتابیەکی کورد لە زانکۆی ئەزهەر

Top