ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب هێرشەکانی داعش ریسوا دەکات.
لە میانەی پێشوازیکردنی دکتۆر (احمد ابو غیط) ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب لە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە باڵاخانەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە، ئەو هێراشانەی داعشی تیرۆریستی ریسوا کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ کەس و کاری قوربانیان.
لە لایەکی دیکە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو سەردانە، سڵاو رێزی هەبوو بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و ئاماژەی بەرۆڵی جەنابیان کرد لە سەقامگیری ناوچەکە، وهیوای خواست عێراق زاڵ بێت بەسەر گرفتەکانی، ئاماژەی بە رۆڵی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە بونیاد نانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی کورد کرد لە تەبایی و پێکەوە ژیان، هەروەها ئامادەی خۆی دەرىری بۆ هەر هاوکاریەک و پێویستیەک.
لە لای خۆیەوە بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پ د ک سوپاسی کرد بۆ ئەو پێسوازییە گەرمە و هاوخەمی بۆ قوربانیانی هێرشەکانی داعش، و سڵاو و رێزی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی گەیاندە بەرێزیان، و هیوای خواست کۆمکاری عەرەبی و خودی ئەمینداری گشتی رۆڵی زیاتریان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و پابەند بوونی دەستوور، بەتێروتەسەڵ باسی دوا پێشهاتەکان و دۆخی ئیستای عێراق و کوردستانی کرد هەروەها بەەرپرسی مەکتەبی پ د ک ئاماژەی بە پێکەوە ژیان و تەبایی ئارامی کوردستان کرد ئەوەشی خستە روو کەوا کورد هەردەم ئامرازی چارەسەر و تەبایی و پێکەوە ژیانە دوور لە ئالۆزی و گرفت کێشەکان چارەسەر بکرێت هیچ کاتێک ئارەزومەندی شەڕی نەبووە، هەروەها باس لە رۆڵی وڵاتانی ناوچەکە کرد، و حەبیب گوتی ئێمە رێز لەسەر دراوسێکان دەکرین لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندی هاوبەش دوور لەدەست تێوەردانی ناوخۆی. لە تەوەرێکی دیکە باس لە پەیوەندی میژووی نیوان کورد و میسر کرا و تێروانینی کورد بۆ رۆڵی میسر سەبارەت بە میسر.
لە کۆتای بەرپرسی مەکتەبی پ د ک دوو بارە سوپاسی بەرێزیانی کرد و هیوای خواست جارێکی دیکە سەردانی کوردستان بکات و پەرتووکی جەنابی سەرۆک بارزانی (بۆ مێژوو - للتاریخ) پێشکەشی بەرێزیان کرد
هەروەها لە میانەی سەردانی بەرپرسی مەکتەبی پ د ک بۆ کۆمکاری عەرەب چاوی شاعیر و ئەدیبی عێراقی دکتۆر عصام ئەلبەرام وەزیر مفەوەز لە کۆمکاری عەرەب و باس لە پتەوکردنی بواری کەلتووری و رۆشنبیری کرا و دکتۆر ئەلبرام ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگی و هاوکاریەک.