قاهیرە بەشکۆهوه یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە ئامێز دەکرێت
بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ٦٠ ساڵەی شۆڕشی ئەیلولی مەزن، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە و بە ئامادە بوونی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ و کونسوڵ و سەرجەم کارمەندانی باڵوێزخانە، و بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی سیاسی و راگەیاندکار و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵێک قوتابی کورد و ءێراقی لە زانکۆکانی میسر، ئێوارە ئاهەنگ و خوانێکی لە هۆڵی یەک لە هۆتێلە ناسراوەکانی قاهیرە لە قەراغ رووباری نیل ساز کرد، هەروەها چەندین لە وێنەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و سەرکردەکانی جیهان نمایش کرد.
ئەحمەد دلێمی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە وتەکەی گوتی مایای خۆشحاڵیمە کە ئەمرۆ بەشداری لە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم، و پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی وسەرکردایەتی و ئەندامان و لانەگرانی پارتی کرد و پیرۆزبایان لێدەکەم بۆ ئەو دەسکەوتانەی بەدەستیان هێناوە، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی مێژووی هاوبەشی نێوان عەرەب و کورد و ئاماژەی زاڵ بوونی پێکەوەی بەسەر تیرۆر و لەناوبردنی کرد، لە کۆتای سوپاسی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و رێکخستنی ئەو ئاهەنگە کرد.
دکتۆر محەمەد ئەبو کەلەل بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی پیرۆزبای ئاراستەی سەرکردایەتی و لایەنگرانی پارتی کرد و گوتی ئەمرۆ لە مێوانداری یەکێک لە حزبە عێراقیە دێرینەکانین کە لە ماوەی ٧٥ ساڵی تەمەنی خاوەنی هەڵوێست و خەباتی گرنگ بووە بۆ رزگار بوون لە رژێمە دیکتاتوریەکان، هەروەها برایان لە پارتی دیموکراتی کوردستان رۆڵی گرنگ هەیە لە پاڵپشتی دروستکردنی دەوڵەتی عێراقی نوێ لە دوای ئازادی لە رژێمی بەعسی دیکتاتۆر لە ساڵی ٢٠٠٣ هەروەها گوتی هەولێر ویستگەیەکی گرنگ بوو بۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی سیاسی عێراقی بەجیاوازی بۆ چوونیان.
شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە وێرای بەخێرهێنانی ئامادە بووان سوپاسی کردن بۆ بەشداریکردنیان لەو ئاهەنگە و ئاماژەی بە رۆڵی پارتی کرد هەر لە ساتی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٤٦ بەرابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر لە بونیاد نانی دەوڵەتێکی دیموکراتی کە مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق دابین بکات و هەر لەو روانگەشەوە دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق بەرز کردوە کە ئەمەش باوەری دامەزرێنی ئەو حزبە، هەروەها گوتی ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت پارتی بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی لە هەوڵی بونیاد نانی دەوڵەتێکی دیموکراسی فیدراڵی فرەی هەیە بە گوێرەی دەستور کە زامنی یەک پارچەی عێراق و پێکەوە ژیان و تەبابییە، لە درێژەی ئاخاوتنەکەی بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە ئاماژە بە رۆڵی پارتی و سەرۆک بارزانی کرد بۆ چارەسەری گرفتەکان لەسەر بنەماکانی لێک تێگەیشتن و دیالۆک و برگەکانی دەستور، لە تەوەرێکی دیکە ئاماژەی بە پەیوەندی مێژووی نێوان کوردستان و میسر کرد، هەروەها ئاماژەی بە ٦٠ ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن کرد گوتی سەرکردایەتی پارتی و میللەتی کورد ناجار بوون پەنا بۆ چەک ببەن بۆ بەرگری کرد لە ژیان و خاک و شەری سەپێندراو بەسەر میللەتی کورد و گوتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی نەمر هەردەم لەگەڵ جەنگ نیین بەڵکو هەردەم ئاشتی خوازن.
ئەمە سەرجەم ئامادە بووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لەو یاد و پێرۆزبای یان پێشکەش کرد، لە لایەکی دیکەوە راگەیاندنەکانی میسر بەبایەخەوە هەواڵی ئەو چالاکیەیان بڵاوکردەوە.. جیگهی وهبیرهێنانهوهیه دهبوو ئهم یاده له كاتی خۆی بهریوه بچوایه بهڵام بههۆی بڵابوونهوهی پهتای كۆرۆنا دواخرا بۆ ئیستا .
لقد أرسلت