مەترسی یە گەورەكە بەڕێوەیە

مەترسی یە گەورەكە بەڕێوەیە

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریان دا كە پلەی گەرمای زەوی بەشێوەیەكی ترسناك رووی لەزیادبوون كردووە بەڕادەیەك دەگاتە 2.7 پلەی سیلیزی یەو هەموو هەوڵەكانیش بۆ ئەوە دەدرێت بۆ ئەوەی پلەی گەرمای زەوی لە 2 پلەی سیلیزی رابگیرێت ، ئەم هۆشدارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتێکدایە، پلەی گەرمی ئێستای گۆی زەوی 1.5 پلەی سیلیزی لە ئاستی پێش سەردەمی پیشەسازی بەرزترە، ئامانجی زاناکان ئەوەیە پلەکە لەو ئاستە بەرزتر نەبێتەوە بۆ ئەوەی زەوی لە چەندین کارەساتی سرووشتی و تێكچوونی دۆخی ژیان و بژێوی ژیان و ئابووری بەدووربێت.
ئەم هۆشدارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتی خستنەڕووی راپۆرتێکی نوێ بوو. لە مانگی ئابی ئەمساڵ رێکخراوەکە راپۆرتێکی دیکەی بڵاوکردەوە و گوتی: "کەشوهەوای دژوار لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان تاوەکو لافاوەکان دەرەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوان" پێشبینیشی کرد کە لە دوو دەیەی داهاتوودا پلەی گەرمی 1.5 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
بڕیارە 31ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لە گلاسگۆی سکۆتلەندا بەڕێوەبچێت، رۆژی دووشەممە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لووتکەکە گرنگتری گەڕی گفتوگۆی نەتەوەیەکگرتووەکانە لەوەتەی رێککەوتنی پاریس لە 2015 کراوە، جۆنسن ئاماژەی بەوەشکرد کە لووتکەی گلاسگۆ ئەو رێککەوتننانە بە مسۆگەری دەهێڵێتەوە کە ئامانج لێیان چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوایە.

Top