توركیا: رێكەوتنی نێوان میسرو یونان و قوبرس لەسەر كارەبا بۆ دژایەتیكردنی ئێمەیە

توركیا: رێكەوتنی نێوان میسرو یونان و قوبرس لەسەر كارەبا بۆ دژایەتیكردنی ئێمەیە

لەدرێژەی كێبركێی وڵاتانی سەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست و لەبەرامبەر توركیا هەر سێ وڵاتی قوبرس و میسرو یۆنان رێكەوتنێكی هاوبەشیان بۆ گواستنەوەی هێڵی كارەبا واژوو كرد، لەبەرامبەردا وڵتی توركیا ناڕەزایەتی خۆی بۆ راگەیەندنەكە دەربڕی و پێی وایە ئەمە بۆ دژایەتیكردنی ئابووری ئەو وڵاتەیە.
سەرۆكەكانی هەریەك لەو سێ وڵاتە بڕیاریان داوە جگە لەم رێكەوتنە لەسەرجەم بوارەكانی وزەدا پەیوەندییەكانی نێوانیان بەهێز بكەن و بەستنەوەی هێڵی كارەبا لەنێوان هەرسێ وڵات سەرەتایەكە بۆ پەرەپێدانی ئەم پلانە نوێیە.
لە راگەیەندراوی هاوبەشی هەرسێ وڵاتدا هاتووە، ئەو بەستنەوەی هاوکاری و ئاسایشی وزە تەنیا لە نێوان هەر سێ وڵاتەکە بە‌هێز ناکات، بەڵکو لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاش تۆکمەی دەکات.
لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو راگەیەندراوە هاوبەشەی بە سیاسەتێکی دوژمنکارانە بەرامبەر تورکیا و باکووری قوبرس وەسفکرد، ئاماژەی بەوەدا، تورکیا بەشداری پڕۆژەکانی وزە دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بێت، بەڵام بەرژەوەندی و مافەکانی تورکیا و باکووری قوبرس فەرامۆش ناکات.

Top