پاش 20 ساڵ نوكیا 6310 بە دیزاینێكی نوێوە گەڕایەوە

پاش 20 ساڵ نوكیا 6310 بە دیزاینێكی نوێوە گەڕایەوە

 

نوكیا 6310 لە بیستەمین ساڵیادیدا، وەشانێکی نوێکراوەی مۆبایلی بەبیرهێنراوی خۆی کە ناسراوە بە یاریی  ماری، و پاترییەکەی زیاتر لە سێ هەفتە وزە دەخایەنێت، دووبارە گەڕایەوە بازاڕ.

كۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلۆبال، دروستکەری ئامێری نۆکیا، مۆدێلی کلاسیکی 6310ی بە گۆڕانکاریی مۆدێرن ناساندووە.

ئەم مۆبایلە ناوبانگی جیهانیی بەدەست هێنا لە ڕۆژانی سەرەتایی مۆبایلدا، هۆکارەکەشی بەردەوام بوون و بەهێزیی بەرزی جەستە و تەمەنی پاتری بوو.  بۆیە لە ساڵی 90 ــەكاندا نازناوی "پارچەی بریک" یاریی  مار، لەسەر ئەم تەلەفۆنە مایەوە.

ڕوونیشی كردەوە: مۆدێلە نوێیەکە تایبەتمەندییەکانی خۆی هێشتۆتەوە و تایبەتمەندیی نوێ لەخۆدەگرێت.  لە خۆگرتنی کامێرای 8 میگاپێکسل و ئاوازی نوێ، و چوارچێوە و شاشە لەگەڵ گۆشەی چەماوە بۆ ئاسانبوونی زیاتر.

نۆکیا 6310 نوێ ڕاستەوخۆ لە کۆگای ئۆنلاینەکەی بە ڕەنگی ڕەش و زەرد بەردەست دەبێت بە نرخی 99.59 دەست پێ دەکات.

ئادەم فێرگوسن، بەڕێوەبەری بەرهەمە جیهانییەکانی كۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلۆبال بۆ بازاڕکردن گوتی: ئێمە هێشتا هەمان کوالیتی بنیاتنان لە هەموو بەرهەمەکانماندا دەپارێزین نۆکیا 6310 دووبارە و باشتر لە جاران دەگەڕێتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

پاش 20 ساڵ نوكیا 6310 بە دیزاینێكی نوێوە گەڕایەوە
پاش 20 ساڵ نوكیا 6310 بە دیزاینێكی نوێوە گەڕایەوە
Top