ڕێکەوتنێكی نێوان ئەمەریکا و ئوستڕالیا مەترسیی  کێبڕکێی چەکی ناوەکی لێ دەكەوێتەوە

ڕێکەوتنێكی نێوان ئەمەریکا و ئوستڕالیا مەترسیی  کێبڕکێی چەکی ناوەکی لێ دەكەوێتەوە

 

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا ڕێکەوتنێکی ئاسایشی سێ قۆڵی نوێی ڕاگەیاند لەنێوان ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ئوستڕاڵیادا، ئەوەش وەکو بەشێک لە هاوبەشیە ستراتیژییەکەی نێوانیان و تیایدا ئەمەریکا ژێردەریایی وزەی ناوەکی بۆ ئوستڕاڵیا دابین دەکات.

لەلای خۆیەوە ئاژانسی فرانس پرێس ڕوونی كردەوە كە بە گوتەی کۆریای باکوور ئەمانە ڕەفتاری نەخوازراو و مەترسیدارن کە دەبنە هۆی تێکدانی هاوسەنگی لە ناوچەی ئاسیا و دەریای هێمنداو دەبێتە هۆی دروستبوونی کێبڕکێی خۆپڕچەککردن بە چەکی ناوەکی..

جێگەی باسە هەفتەی ڕابردوو کۆریای باکوور دوو مووشەکی هەڵدایە دەریاوە، دواتر بە چەند کاتژمێرێک کۆریای باشووریش لەڕێی ژێردەریاییەکەوە بە سەرکەوتوویی موشەکێکی بالیستیکی تاقیکردەوە.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

Top