وردەکاری و رۆژی دەنگدانی تایبەت لەلایان كۆمیسێۆنەوە ئاشکرا دەكرێت

وردەکاری و رۆژی دەنگدانی تایبەت لەلایان كۆمیسێۆنەوە ئاشکرا دەكرێت

وتەبێژی کۆمسیۆن باڵای عیراق رایگەیاند: سەرباز و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و زیندانییەکان و ئاوارەکان دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە و رۆژی 8-10-2021 دەنگ بە کاندیدانی خۆیان دەدەن و دەنگدانەی تایبەتیش تەنیا لەڕێگای کارتی بایۆمەتریی تایبەتەوە دەبێت.
هاوكات وتەبێژی کۆمسیۆن لەراگەیاندنەكەیدا دەلێت: (2) هەزار و (584) وێستگەی تایبەت لە سەربازگەکان و بنکە ئەمنییەکان بۆ سەرباز و کارمەندانی ئەمنی دەکرێنەوەئەو ژمارەییە ینەكانی دەنگدانی هەرێمی كوردستانیش لەخۆدەگرێت. هەروەها (309) وێستگەش بۆ ئاوارەکان و حەوت وێستگەش بۆ زیندانییەکان دەكرێتەوە، شایانی باسە سەبارەت بەزیندانییەكان ئەوانەی ماوەی زیندانیان لە 5 ساڵ كەمترە بەشداری دەنگدانەكە دەكەن.

Top