وەزارەتی پەروەردە فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فۆڕمی بەڵێننامەی سهرپهرشتى قوتابى بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە سهپهرشتى قوتابى ناتوانێت بەڵێنامەکە هەڵوەشێنێتەوە تا ئەو وەرزە تەواو دەبێت.
بەگوێرەی فۆڕمەکە، سهپهرشتى قوتابى ئازادە لەوەی بەهۆی مەترسيی پەتای کۆرۆناوە داوا بکات قوتابييهكه لە ساڵی نوێی خوێندندا ئامادەی پۆلەکانی خوێندن نەبێت.
هاوکات، پێویستە خوێندکار پابەندی خوێندنی ئەلیکترۆنی بێت و ماڵەوە پاڵپشتی بکەن.
هەر بەگوێرەی فۆڕمەکە، پێویستە قوتابى لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نووسینەکی ٢٠ نمرەی وەرزی و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە ٦٠ نمرە لە قوتابخانە و لەناو هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەبێت.
لە فۆڕمەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سهرپهرشتى قوتابى دەبێت بەڵێن بدات پابەندی تەواوی خاڵەکانی بەڵێنامەکە بێت و لە کۆتاییدا واژۆی بکات.