پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کەنیسەى رۆژهەڵاتیى ئاشوورى لە جیهان كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
دەشڵێت: "ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا".
هەروەها سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەشیدا رایگەیاندووە: "ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات".