وتەبێژى هاوپەیمانيى نێودەوڵەتى لە سەر هێرشى درۆنەکان بۆ سەر هەولێرهاتە دەنگ
وتەبێژى هاوپەیمانيى نێودەوڵەتى دژى داعش دەڵێت: دوو درۆنى بۆمبڕێژکراوى سەر فڕۆکەخانەى هەولێریان خستووهتە خوارەوە و هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
وەین مارۆتۆ، وتەبێژى هاوپەیمانيى نێودەوڵەتى دژى داعش لە تویتەر نووسیویەتى: هێزەکانى هاوپەیمانان بە دوو درۆنى بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتيى هەولێر هێرش کرایە سەرییان.
ئهوهش دهخاتهڕوو كه هەر دوو درۆنەکە لەلایەن هێزەکانیانەوە خراونەتە خوارەوە، یەکێ لە درۆنەکان لەناو سنورى هێزەکانیان و ئەوەى دیکەى لەدەرەوەى سنورى بنکەکەیان کەوتوەتە خوارەوە.
مارۆتۆ دەڵێت: هەر هێرشێک بۆسەر دامەزراوەکانى حکومەتى عێڕاق، هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانان، وادەکات سەروەريى یاسا بکەوێتە ژێر پرسیارەوە و ژیانى خەڵکى سڤیل لەمەترسیدا بێت.
ئەمە یەکەمجار نیە لە ڕێگاى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و هێزى هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەکان، ههر ئەمساڵ دوو جارى ديكه هێرشى هاوشێوە و جارێکیش لە ڕێگاى مووشەکەوە کراوە.