سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاسپێردراوی پێشووی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاسپێردراوی پێشووی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە 23ی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد تۆفیق عەللاوی بەربژێر و ڕاسپێردراوی پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.

Top