واشنتۆن پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دووپات دەكاتەوە

واشنتۆن پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دووپات دەكاتەوە

ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق جەختیان لەسەر پاڵپشتییەکی بەهێزی ئەمریکا کردەوە لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ڕوون لە وادەی خۆیدا، کە بڕیارە لە ١٠ى تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.

لەلای خۆشیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە  واشنتۆن پشتگیرییەکی بەهێیزە بۆ دیموکراسی و سەروەریی یاسا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی روون لە وادەی خۆیدا. ڕوونیشی كردەوە كە واشنتۆن لەچوارچێوەی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی پێویست و یارمەتیدانی تیمی تەکنیکی پاڵپشتیی دەكات.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە  بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و سەرەڕای کشانەوەی چەند حزب و لایەنێکیش، بەڵام هێشتاهیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نییە.

 

Top