وەزیری ناوخۆ هۆشداری لە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات

وەزیری ناوخۆ هۆشداری لە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات

وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆشداری لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،" ئەگەر ژمارەی تووشبووان وەكو ئێستا بەردەوام بێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-7-2021 رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ئەگەر ژمارەی تووشبووان ھەر وەکو ئێستا بەردەوام بێت و خەلک پێگیر نەبێت بە رێنمایەکان، ناچارین ھەموو رێکارێک بگرینە بەر لەوانەش قەدەغەی ھاتوچۆ".

ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم روو لە هەڵكشانن و به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 224 هەزار و 283 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 195 هەزار و 745 کەس چاک بوونەتەوە و چوار هه‌زار و 740 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

Top